ناو: سابیر
نازناو: جۆڵا
ناوی باوک و باپیر: ڕەشید ئەمین
ناوی دایک: خانم
ساڵی لەدایکبوون: 1922
رۆژی کۆچی دوایی: #29-11-1997#
$ژیاننامە$
لە #سلێمانی# لەدایکبووە. بنچینەی بنەماڵەکەیان لە سلێمانیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دامەزراندنی شاری سلێمانی.
یەکێک بووە لە عەرەبانچییە کۆنەکانی سلێمانی. ماوەیەکیش قەساب بووە و پاشان لە #کارگەی جگەرەی سلێمانی# کاری کردووە تا خانەنشین بووە.
کەسێکی قسەخۆش بووە و دەنگیشی خۆش بووە. بەردەوام لەگەڵ #ئەمین ئیبراهیم#ی خوشکەزای گۆرانییان وتووە.
نێوبراو یەکێک بوو لەو کەسانەی لە #09-06-1963# لەلایەن دارودەستەی #زەعیم سدیق#ەوە دەستگیرکراوە.
رۆژی 29-11-1997 لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات.[1]