ئافرەتی کارگێڕی خێڵی گەورەی جاف، خاتوو عادیلە خانمی هاوسەری وەسمان پاشای جاف کچی عەبدولقادر بەگی
ساحێبقڕانساحێبقڕان بوو، بنەماڵەکەی لە دوای تێکچوونی فەرمانڕەوایی
میرنشینی بابانمیرنشینی بابان لە ساڵی 1851دا لە #سلێمانی#یەوە چووەتە ناوچەی
ئەردەڵانئەردەڵان و عادیلەخانم لە ساڵی 1859دا لە شاری #سنە#ی پایتەختی ئەردەڵان لەدایکبووە و لەناو گەورە و سەردارەکانی ئەردەڵان چاوی کراوەتەوه.
بنچینەی خوێندن و فێربوونی قورئانی لەسەردەستی مامۆستای تایبەتیی وەرگرتووه، تاکوو بووەتە خوێندەوارێکی ڕووناکبیری هۆشیار.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/353/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=عادیلەخانمی جاف=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/353/0003.JPG=KTML_Photo_End=
ئەو ئافرەتە تێگەیشتووە لە ساڵی 1895دا شووی بە وەسمان پاشای جاف کردووە لە #هەڵەبجە# و دایکی
ئەحمەد موختار جافئەحمەد موختار جافی شاعیری ناوداری کورد بووه، ئەو ڕۆڵەیەی بە جۆرێکی وا پەروەردە کردووە کە لە دواڕۆژدا ببێتە ڕابەری کۆمەڵگەکەی و دڵسۆزی نیشتمانەکەی. لە دوای مەحموود پاشای جاف، سەرۆکایەتی ئەو هۆزە مەزنەی کورد، هۆزی جاف دەکەوێتە ئەستۆی وەسمان پاشای مێردی عادیلەخانم.
ئەو ئافرەتە لێهاتووە هۆشیارە دەبێتە یارمەتیدەرێکی کارای هاوسەرەکەی و کە وەسمان پاشا زیاتر دەچێتە ناو ساڵانەوه، عادیلەخانم هەموو کاروباری هۆزی جاف سەرکەوتووانە بەڕێوەدەبات و ناوبانگی لە هەموو ناوچەی #شارەزوور# و هەورامان و شوێنەکانی دیکەی کوردستانی باشوور بڵاودەبێتەوە و ڕێزێکی زۆری نەک هەر لەناو خێڵەکانی دیوی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دەبێت و فەرمانی جێبەجێ دەکرێت و، هەموو کێشەیەکی کارگێڕی و کۆمەڵایەتیشی لە دوای کۆچی دوایی وەسمان پاشا چارەسەر دەکرد و بەندیخانەی تایبەتیی درووستکردبوو بۆ بەندکردنی ئەو تاوانبارانەی کە فەرمانی بەسەردا دەدان.
ئەو ئافرەتە مەزنە زۆر حەزی بەئاوەدانی و پێشخستنی زانست و خوێندەواری دەکرد. قوتابخانەو بازاڕێک و چەند باڵەخانەی گەورەی لە هەڵەبجە بنیات ناو لە گوندێکی بچووکەوە کردیە شارێکی ئاوەدانی بەهات و بات و گەلێک باخ و سەیرانگای جوان و دڵگیری لێ درووستکرد. عادیلەخانم ژیانێکی شارستانی لەو شارە خنجیلایەدا پێکەوەنا وەک ئافرەتێکی بەدەسەڵات و فەرمانڕەوا لەو ناوچەیە و لەناو هۆزەکەی خۆیدا ژیا تاکوو لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە شاری هەڵەبجە لە 1924دا کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی عەبابەیلێی نزیک هەڵەبجە بەخاک سپێردرا.[1]