یەکێکە لەو هونەرمەندە ئافرەتانەی کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری هونەری کوردی دەکات. پەروین لە ساڵی (1960) لە گەڕەکی #سەرکارێز# ی شاری #سلێمانی# چاوی بە ژیان هەڵێناوە، لە ساڵی (1974) دوای تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی، وازی لە خوێندن هێناوە، لە ساڵی (1980) یەکەم کاری هونەری لەگەڵا هونەرمەند (شەوکەت تۆفیق) کردووە، بە گۆرانی (#هەولێر#) چووە ناو جیهانی هونەرەوە، تا ئێستا (14) گۆرانی هەیە (6)یان کلیپکراوە، خاوەنی سێ منداڵە دوو کچ و کوڕێک، لە شاری هەولێر دادەنیشێت، هاوسەرەکەشی خەڵکی هەولێرە.