وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی 2014، لەسەدا دوانزەیە و ئه و ڕێژەیەش نزمترین ئاستە لەنێوان تێکڕای ناوچەکانی تری عیراق.
عەبدلزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، ئاستی هەژاری لە عیراق لە ساڵی 2014 بۆ لەسەدا بیست و دوو و پۆینت پێنج، ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەوەشی خستەڕوو کە پارێزگاگانی ژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ڕێژەی هەژاری تیایاندا گەیشتووەتە 41%.
هنداوی وتیشی:"رێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی باشوور گەیشتووەتە 31%، لەکاتێکدا ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی ناوەڕاست 17% و لە بەغدای پایتەختیش ئه و ڕێژەیە 13%یە".
- 08-09-2015