- لە شارۆچکەی سەیدسادق خۆپیشاندان دەستیپێکرد و کەمێک پێش ئێستاش خۆپیشاندەران بە بەرد هێرشیانکردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکە. پاشانیش هێرشیانکردە سەر هەردوو بارەگای کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) هێزەکانی پێشمەرگە تۆمەتبار دەکات بە تێکدان و کاولکردنی هەزاران خانووی هاوڵاتییانی عەرەب لەو گوندو ناوچانەی کۆنتڕۆڵیان کردوونەتەوە لەدەستی داعش، تەئکیدیش دەکاتەوە ئەوکارە بەمەبەست کراوە و داوا لەهەرێم دەکات بەزوترین کات ڕایبگرێت.
- ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی باکوری کوردستان و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر گەلی کوردو لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتەدەنگ و بەتوندی دژی ئەوکارەی تورکیا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دایەوە کە تێیدا هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە هاوپمانەکانی بە ڕوخاندنی خانوبەرە لە گوندە عەرەبییەکاندا تۆمەتبار کردبوو، ئامادەیی هەرێمیشی بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەربڕٍی و تەئکیدیشی لەسەر ڕوخانی هەندێک خانوبەرە لە ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردەوە.