- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی #هەولێر#، دەستگیرکردنی هەشت کەسی بە تۆمەتی شەڕ و تەقەکردن لە ناوشارەکە ڕاگەیاند.[1]
- ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە گوندەکانی (تانیەری، گزرە، گوڤەنلی و یەشیلۆزێن ناوچەی کەربۆران و یووموورتال، مارەنکا و دۆلووجایێن ناوچەی #میدیات#) قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
- ئاژانسی هاریکاری بەرگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن ئاشکرایکرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕازامەندی داوە بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازیی بە بڕی 295 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بەهێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
- لە سنوری ناحیەی خازر کارمەندێکی دەزگای کاروباری مین بەناوی #ئەحمەد مەحمود عەبدولرەحمان# لەکاتی پرۆسەی پاکسازیی مین، بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
- نوسینگەی #مەسعود بارزانی# بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕیفراندۆم بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی لەهەریەکە لەئەردۆغان و یڵدرم دەکات.
- #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەوڵدەدات لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ #ڕیفراندۆم# بکرێت، لایەنەکانیش داوادەکەن لەمپەڕەکانی بەردەم ڕیفراندۆم چارەسەربکرێن، کۆمسیۆنیش دەڵێت پێویستمان بە شەش مانگە بۆ ڕیفراندۆم.[2]
- ئەو 300 زیندانییە کوردەی، کە ماوەی 63 ڕۆژ لەناو زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا مانیان لە خواردن گرتبوو، ئەمڕۆ لە ڕۆژی 64 هەمدا کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
- پارێزگاری #کەرکووک# ڕایدەگەێنێت: ناکرێت چاوەڕوانی ڕزگارکردنی موسڵ بین، چونکە دۆخی #حەویجە# لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، ڕۆژانە هاوڵاتی دەکوژرێت، بۆیە داوای ئازادکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە دەکەین بەپەلە.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی عیزەدین مستەفا، لە ئوتێل شاری جوانی شاری سلێمانی، چلەی ماتەمینی #حەمەی مەلا کەریم# بەڕێوەچوو، سەرەتای مەراسیمی ماتەمینییەکە بە وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد، دواتر لەلایەن هاوڕێیان و دۆستانی کۆچکردووەوە مۆم داگیرسێنرا.
- هەندێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان، کەمپەینێکیان بۆ ئازادکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە زیندانەکانی تورکیا ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: پێویستە پەرلەمانتاران ئازاد بکرێن بۆ ئەوەی ئاشتی و دیموکراتی لە تورکیادا سەقامگیر بێت.[3]