$باکووری کوردستان$
- لە دژی بنکەی سەربازیی زەمینیی گوندی ناڤیان لە شرنەخ چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بە لانیکەمەوە 4 سەرباز و 3 جەردەوان برینداربوون.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو #پێشمەرگە#ی #پژاک# بەناوەکانی هۆشمەند عەلیپور و محەمەد ئوستاد قادر لە شاری #سەقز# لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە دەستگیرکران.[5]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش و ڕێکخراوی سەردەم کە تایبەتە بە جووتیاران، سکاڵایان لەسەر وەزیری بارزگانی عێراق تۆمارکردووە بەرامبەر بە پێنەدانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگایی لە دادگای ئیداری لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.[1]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی #چوارقوڕنە#ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین، کاسبکارێکی 44 ساڵان بەناوی سالار ئەرسەلان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و پاشان گەیەندرایە نەخۆشخانە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152201/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=سالار ئەرسەلان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152201/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- لەسەر بڕیاری پارێزگاری سەڵاحەدین، ئەمرۆ پۆستی قایمقامیەتی دوز#خورماتوو# بە شێوەیەکی ڕەسمی درایە تورکمانێک کە لە بنەرەتدا پشکی کوردە، بە پێی زانیارییەکانیش تانەی قایمقامە کوردەکەی خورماتوو لە لایەن دادگای ئیدارییەوە ڕەتکراوەتەوە.[4]
- لە گوندی #زارگەلی# بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی زارگەلی کرایەوە، کە سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە شەهید بووبوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، هەڵیانکوتایە سەر بازاڕی میللی لە #عەفرین#، دەوری بازاڕەکەیان گرت و پاشان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی بازاڕەکە، هەروەها سێ هاوڵاتیاشیان ڕفاند.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #کۆچەر بیرکار#، خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیکە لە بەرازیل بەدەستهێنا.[5]
- بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسیەک کە ڕۆژنامەی (Die Welt)ی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە بەشی زۆری ئەڵمانەکان دژی ئەوەن #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی وڵاتەکەیان بکات.[4]
- ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای لەسەر دوو وەزیری حکومەتی تورکیا سەپاند بەهۆی دۆسیەی دەستیگرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە لایەن تورکیاوە.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی بڕیارەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دایەوە کە سزای دوو وەزیری حکومەتی ئەنقەرەی داوه و ڕایگەیاند ئیدانەی ئه و بڕیارەی ئەمریکا دەکەن و دەشڵێت لە بڕیارە هەڵەکەت پەشیمان بەرەوە.[4]