$باکووری کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورکیا دەستیکرد بە تۆپبارانی چیای جوودی و گوندی مەلێ-ی سەربە ناوەندی #شڕناخ#.[3]
- عوسمان شانیاشار کە براکەی و دووبرازای بەدەستی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز پارلمانتاری ئاکەپەی ڕەحا کوژراون، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول دەستگیرکرا.[3]
- پارێزگەی #بەدلیس# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 18ی ڕێکەوتی 30ی تشرینی یەکەم\8ی گەڵاڕێزان بەدواوه ڕۆژانە لەنێوان کاتژمێر 18 و 19 هاتووچۆ لە گوندەکانی ئارپالی، باگشلی، ئاگاچلی، کێڵگەکانی ڕەجەبلی، کێڵگەی گوندی ئاکشار ئاشاگکلاڤوز، کێڵگەکانی یوکارکلاڤوز، گوندەکانی ئوچدیرەک، کوپلو، کانیگۆلو و کێڵگەکانیان، قەدەغەیە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شاری #ورمێ# پێشانگەیەکی فەرش بەڕێوەچوو کە تێیدا بەرهەمهێنەرانی فەرشی دەستچنی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداربوون و بەرهەمەکانی خۆیان نمایشکرد کە جۆرێکی تایبەتە و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە لە وڵاتانی دراوسێ خوازیاری زۆری بووە.[4]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری #شنۆ#یان بە ناوی ئەمیر حاجیپوور دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.[7]
- هیوا حەفیدی خەڵکی شاری #مەهاباد# و مامۆستای پێشووی زانکۆی شاری قەزوێن، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- کاژێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەک لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە #خانەقین# لە نزیک مەزاری #باوە مەحمود# ڕوویدا و بەهۆیەوە بەپێی سەرچاوەکان دوو کەس کوژران و زۆرتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155173/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=خانەقین، تەقینەوەیەک لەنزیک شوێنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن ڕوویدا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155173/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- گروپی تیرۆرستی داعش لەپێگەی تایبەت بەخۆی بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقینەوەکەی ئەمڕۆی نزیک مەزاری باوە مەحمودی خانەقین ڕاگەیاند.[5]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردومانکرد و سەرچاوەیەکی دانیشتوی ناوچەکەش دەڵێت: ئۆتۆمبێلی پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە#یە و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.[1]
- کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە شارۆچکەی #شنگال# و دەشتی نەینەوا بەهۆی بوونی پاشماوەی مین و تەقینەوەکانی #داعش# ئامادە نین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.[2]
- ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 2018ی #پەرلەمانی کوردستان#ی پەسندکرد.[1]
- کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی شاری #هەولێر#، ناڕەزایی بەرامبەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەردەبڕن، لە بەرامبەر پێشێلکاری بەرامبەر مافی ڕۆژنامەنووسان و جیاکاری لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن-دا، دەشڵێن، کە پێویستە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان هەڵوێست لە بەرامبەریدا وەربگرێت.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر گرێسپی، لەو هێرشەدا #شەڕڤان#ێکی هێزەکانی ئەرکی بەرگریی شەهیدبوو و شەڕڤانێکی دیکەش برینداربوو.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند: باڵوێزەکەیان لە تاران کشاندۆتەوە و داواش لە یەکێتی ئەوروپا دەکات کە سزای زیاتر لەدژی ئێران بگرێتە بەر.[5]