$چۆنێتیی نووسینی (هاوەڵناوی چۆنێتیی)$
ئاوەڵناو وشەیەکە وەسفی ناو دەکات، لەناو ڕستەدا دەبێتە دیارخەری ناو و گرێی ناوی درووستدەکات یان دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو. (هاوەڵناو وشەیەکی واتادارە، =KTML_UnderLine=بە وشەی پێش و پاش خۆیەوە نالکێت=KTML_End=).
دیارخەری ناو/ نموونە: هەناری ترش بەتامە.
تەواوکەری کاری ناتەواو/ نموونە: ئاوەکە سارد بوو.
$هاوەڵناوی چۆنێتیی پێکدێت لەم بەشانە$
ڕەنگ/ سوور، شین، سپی، مۆر...
تام/ ترش، تفت، سوێر، تاڵ، شیرین...
وشە پێچەوانەکان: سارد*گەرم، قەڵەو*لاواز، بەرز*نزم...
$هاوەڵناوی چۆنێتی (پلە) وەردەگرێت$
-هەموو هاوەڵناوێکی چۆنێتیی پێی دەوترێت پلەی تایبەت. نموونە: ڕەش، مزر، سارد...
-هاوەڵناوی چۆنێتیی پاشگری (تر) وەردەگرێت و =KTML_UnderLine=پێوەی دەلکێت=KTML_End= پێی دەوترێت پلەی بەراورد:
هاوەڵناوی چۆنێتیی + تر = هاوەڵناوی پلەی بەراورد. نموونە: ڕەشتر، مزرتر، ساردتر...
-هاوەڵناوی چۆنێتیی پاشگری (ترین) وەردەگرێت و =KTML_UnderLine=پێوەی دەلکێت=KTML_End=، پێی دەوترێت هەوەڵناوی پلەی باڵا:
هاوەڵناوی چۆنێتی + ترین = هاوەڵناوی پلەی باڵا. نموونە: ڕەشترین، مزرترین، ساردترین...
$هاوەڵناو لە ڕووی داڕشتنەوە$
لە زمانی کوردیدا داڕشتنی هاوەڵناو بۆ وشەی سادە و ناسادە دابەش دەبێت.
یەکەم/ هاوەڵناوی سادە: وەک وشەیەکی سەربەخۆی واتادار =KTML_UnderLine=بە تەنیا دەنووسرێت=KTML_End=، بە وشەکانی پێش یان دوای خۆیەوە نالکێت. نموونە: ئاوی سازگار بۆ خواردنەوە دەشێ.
دووەم/ هاوەڵناوی ناسادە بۆ داڕێژراو و لێکدراو دابەش دەبن.
هاوەڵناوی دارێژراو: وشەیەکی واتاداری سەربەخۆیە، لەگەڵ پێشگر یان پاشگر، هەمووی بەسەریەکەوە دەنووسرێت، واتە: پێشگر یان پاشگر دەلکێت بە بەشە سەربەخۆکەیەوە، هەمووی پێکەوە واتایەکی نوێ درووستدەکەن.
نموونە: ڕووناک، نەخۆش، بەختیار، بریندار، بەتام، بەناز، نووسەر، گەڕۆک، فرۆشتار، گەڕیدە، زانا لەگەڵ نەگۆڕ.
هاوەڵناوی لێکدراو: لە دوو وشەی سادەی واتادار پێکدی، هەندێکجار پێشگر یان پاشگری لەگەڵە، بەسەریەکەوە دەنووسرێت، لەبەر ئەوەی هەموویان بە یەکەوە واتایەکی نوێ درووستدەکەن.
نموونە: چاوباز، بەژنچنار، ڕووبەخاڵ، ژێردەست، بندیوار، دڵپاک، باڵابەرز، شۆڕەسوار، ڕەشئەسمەر لەگەڵ خەباتکەر.
$تێبینی$
ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس بە ڕێگەی ئۆنڵاین، لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ 11:30 شەو، بە کاتی کوردستان بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی: ڕێبوار جەمال سەگرمە [1]