ڤیدیۆ: ناو #قەڵای کەرکووک#
شوێن: #کەرکووک#
ڕۆژ و ساڵ: #29-12-2022#
ئامادەکردن و ڤیدیۆ: #ڕۆژگار کەرکووکی#
گۆرانییەکان: یەکەم #چۆپی فەتاح# - دووەم #عەدنان کەریم# - سێیەم #بارزان قەرەهەنجیری#.
$زانیارییەکی کورت لەسەر قەڵای کەرکووک$
قەڵای کەرکووک دەکەوێتە ناوەندی شاری کەرکووک لە ئێراق و کۆنترین بەشی شارەکەیە. قەڵاکە دەکەوێتە سەر گردێک کە 130 پێ لە ڕووباری خاسە بەرزترە و دەکەوێتە تەنیشت ڕووباری خاسەوە هەروەها ئەم قەڵایە بەشێکی زۆری داڕوخاوە بەهۆی بارانەوە و لە ڤیدیۆکە بەشە ڕووخاو و ماڵە ڕووخاوەکانی و بەشە پشتگوێ خراوەکانی نێو قەڵای کەرکووک خراوەتە ڕوو، وە بەهۆی کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و شارستانی و شوێنەوار تاکوو ئێستا کۆتایی 2022 و سەرەتای 2023 هیچ گرینگیان پێ نەداوە و هیچ بەشێکی قەڵاکە نۆژەن نەکراوەتەوە و هەر بە ڕووخاوی ماوەتەوە.
باوەڕ وایە قەڵای کەرکووک (پاشا ئاشوور ناسڕ پاڵی دووەم) لەنێوان 884 بۆ 854 پێش زاین درووستکرا وەکوو ھێڵێکی بەرگری سەربازی. مێژوونووسەکانی دیکە باوەڕیان وایە 4000 ھەزار ساڵ پێش ئێستا 2023 لەلایەن گووتییەکانەوە درووستکراوە، ئەکەدییەکان و ئاشوورییەکان پێیان دەگوت قەڵای (شیلواسیس) چونکە فەرمانڕەوای حوورییەکان پاشا شیلوا تێشوب بوو. [1]