چەرەساتەکان بەگشتیی یەکێکن لەو توخمانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین، کە بەهای خۆراکی بەرز و دژە ئۆکسێنەر و ترشە چەوری ئۆمیگا 3 یان لەناودایە، هەروەها چەندین ڤیتامین و ترش و کانزای جۆراوجۆری تریان تێدایە.
هەرچی بادەمە بە وتەی پسپۆڕانی بواری خۆراکیی یەکێکە لە خۆراکە تەندرووستەکان، بەهۆی ئەوەی چەندین کانزا و ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆ جەستە، هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین B ، ڤیتامین E ، پڕۆتین، ئەمینۆئەسید، پسپۆرانیش دەڵێن ڕۆژانە خواردنی سێ بادەم ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت:
=KTML_Bold=یارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات=KTML_End=
خواردنی بادەم زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن، سەرەڕای ڕێژەی بەرزی کالۆری، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، چەوری بەسوود.
=KTML_Bold=هۆکارە بۆ چالاکبوونی مێشک=KTML_End=
بادەم چەندین مادەی خۆراکیی تێدایە کە یارمەتیی تەندرووستیی مێشک دەدەن، خواردنی بادەم ڕێژەی زیرەکی زیاد دەکات وسترێس ناهێڵێت.
=KTML_Bold=پێست دەپارێزێت=KTML_End=
بادەم پێک دێت لە ڤیتامین E کە زۆر بەسوودە بۆ تەندرووستیی پێست و پێست دەپارێزێت لە چرچ بوون.
=KTML_Bold=ڕێگریی لە تووشبوون بە جەڵتە دەکات=KTML_End=
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوانەی کە هەفتەی پێنج جار بادەم دەخۆن %50 مەترسی جەڵدەی دڵ لەسەریان کەمتر دەبێت.
=KTML_Bold=دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسکەکان=KTML_End=
بادەم لە پێکهاتەیدا کالیسیۆم هەیە کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک و ددان و ماسوولکەکان.
=KTML_Bold=ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت=KTML_End=
بادەم چەوری سوودبەخشی تێدایە کە دەبیتە هۆی نەهێشتنی کۆڵیسترۆڵی زیان بەخش.
=KTML_Bold=بۆ ئافرەتانی دووگیان بەسوودە=KTML_End=
ئافرەتان لە کاتی سکپڕیدا زۆر پێویستیان بە ڤیتامین E هەیە، خواردنی بادەم ئەم ڤیتامینەیان بۆ دابین دەکات، هەروەها ئارامییان پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەکات=KTML_End=
تیمێک لە پزیشکانی ئەمەریکی باسیان لەوەکردووە کە کەمی ڤیتامین بی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بادەم ئەم ڤیتامینەی تێدایە، بۆیە ڕێگریی دەکات مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکە ببێت. [1]