بابەت: گێڕانەوە
نووسین: #شێرکۆ عادل دەباغ#
$جاشەکانى شوێنى: Grand Mellinium Hotel لە سلێمانى$
بەرەبەيانیکى زووى ڕۆژى#05-03-1991# (ئينقلابەکەى 1991) بە پەلامادان و لاسارى و سەرکێشى توانيمان سێ تفەنگ بەدەست بهێنين يەکەميان بۆ #کەمالى ئایشێ قەڵەو# بوو دووەميان بۆ من و سێيەميان (دلێرى مەلا ئەحمەد) ئەوەى چوارەم بۆ (وەستا جەبار) بوو بەڵام دواتر بەهۆى ئەوەى بە هەڵە ( ئامانجى برام ) گوللەيەکى لە باڵى وەستا جەبار دا و بريندارى کرد! بۆيە سەرمان لێشێوا بۆ ماوەيەکى دياریکراو تا ديسانەوە خۆمان ڕێکخستەوە: (کەمالى ئايشێ قەڵە) بۆ ناو کۆڵانەکانى بەختيارى نزيک مونەزەمەى ئەنفالەکە و (دلێرى مەلا ئەحمەد) بۆلاى مەعهدى فەنى و منيش بەر گردەکەى ڕيعايە شەباب کەوتم ( بەردەمى شيرينى ئامەى جۆڵا ) تا ئەگەر پيکابى قوەتخاسەکەى دايرەى ئەمن لە ڕيعايەوە بێن و من ڕێگرى بکەم!
کاتێک گەيشتمە بەردەم شيرنى ئامەى جۆڵا گەڕام بەو ناوە دا تا بيپشکنم چەند گوللەيەکم نا بە بالەخانەکانى شوێنى وەرزشى گردەکەى ڕيعايە و هۆڵى ڕۆشنبيرى جەماوەرى و هەروەها جادەکەى خوارەوە ( پردەکەى #خەسرەو خاڵ# ) هيچ وەڵاميک نەبوو! ئيتر زانيم کە کەسى لێ نيیە، بۆيە گەڕامەوە بەرەو شيرينى ئامەى جۆڵا ، بينيم شەش حەوت جاش لە ڕەبيەى سەر گردەکەى ڕيعايە ، شوێنى ئێستاى ئوتێلەکە (G M Hotel) هاتنە خوارەوە ! هەمويان وەک پێشمەرگە زۆر جوان خۆيان گۆڕيبو وە خۆيان بەستبوو! منيش بە ( پانتۆڵى کاوبۆوە ) ڕۆشتم بەرەو ڕوويان و ڕووى چەکم تێکردن ئەوان هەموويان تەواو ڕەنگى دەموچاويان زەرد زەرد هەڵگەڕابوو تەنانەت قسەشيان بۆ نەئەکرا!، هەموويان جاشى ڕەبايەى سەرگردەکەبوون کەئێستا شوێنى ئوتێلە گەورە باڵابەرزەکەيە ( G M Hotel) ڕاستەوخۆ پێم وتن: (بۆ کوێ دەچن؟ ، وتيان: ئەڕۆينەوە ماڵێ، وتم: بۆ کوێ؟ ، وتيان: بەرەو#ئابڵاخ# ( ئەوان بەردەوام بوون لەڕۆيشتن ) بۆيە وتم باشە سەرو مەخزەن گوللەم بدەنێ ! هەموويان بەپەلە ڕايانکرد يەکێکيان مايەوە پەلامارى تاقمەکەيم يا توانيم تەنیا مەخزەنێکى لێ دەرکەم و ئەويش ڕايکرد بۆ کۆڵانەکەى پشتى شيرينى ئامەى جۆڵا.
من نەم ئەويست تووشى شەڕبم لەگەڵيان، چونکە ئێمە هەموو برادەرەکانمان تەنیا ترسى پيکابى قوەخاسەکانى دايرەى ئەمنمان هەبوو کە لە ڕيعايەوە بۆمان بێن ، ئەوانيش جاشەکان دژى ئێمە هيچيان نەکرد و ئەڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە .
لەوکاتەيا پياوێکی دراوسێى شيرينى ئامەى جۆڵا هاتە دەرەوە و (زۆر بە قووربان و بەساقەم بوو) سەيرێکى سەر و خوارى کۆڵانەکەى کرد و چووە ژوورەوە !؟ ( ئێمە ترسى ئەوەمان هەبوو خەڵکى دەرمان بکەن لەبەر ماڵەکانيان، بۆيە خواخوام بوو کەسێ جامێ ئاوم بداتێ ) ئەم جارە هەستم کرد وەزعەکە لە بەرژەوەندى خۆمانە، بەڵام کە چوومە پشتى شيرينى ئامەى جۆڵا لۆریيەکى لێبوو بەر گوللە درام ! نەمئەزانى لە کوێوەيە! چوومە بەينى تايە گەورەکانيى لۆريیەکەوە تا سەرچاوەى تەقەکەرەکان بدۆزمەوە و کەبينيمن: ئەم جارە سێ جەيش شەعبى ترسنۆک بوون لە مونەزەمەى ئەنفالەکەوە ناردبوويانن تا شوينى من بگرنەوە، ( دياربوە ئەوانيش هەستيان بە گرنگى شوێنەکە کردووە کە ستراتیژیى بوو ، بەڵام چەند گوللەيەکم لێدان هەموو لە ترسا بەڕاکردن هەڵهاتن و گەڕانەوە بۆ (مونەزەمەى ئەنفالەکە) ! ئەم جارە بەتەواوەتى هەستم کرد کە خۆمان تەواو زاڵين: (جاشەکان ) ڕايان کرد و (جەيش شەعبيەکان) هەڵهاتن و لەوەش دڵنيابووم کە ( لە مونەزەمەکەوە پەيوەندى ئەکرێ بە دايرەى ئەمنەوە کە سەر گردەکە هێزى ئێمەى لێيە و ناتوانن لەوێوە بێن بۆمان ) بۆيە لەسەرجادەکە بەتاکتيک هەموو بەردى ئەوناوەم کۆکردەوە و وەک سەيتەرە لەسەر جادەکە دام نا تا ئەگەر پيکابى قوەتخاسەکەش هات بترسێ يان ڕێگربێ ، بەڵام لە خوارەوە کە بينىم خەڵکى بەختيارى لەسەر جادەکە هاواردەکەن و وتافدەکێشن منيش گەڕامەوە و بە برادەرکانم وت: ( پيکابەکە لەسەرەوە نايەت و لەخوارەوەيەت لەلاى دار و لمعلماتى کۆن) هەروابوو پێکابێک جەيش شەعبى هاتن بە هاناى مونەزەمەى ئەنفالەکە وە و دەستڕێژيان کرد لە چەند برادەرێکمان کە لە بەردەم دەرگاى مونەزەمەکەدا خۆيان مەڵاس دابوو بۆيە دوانمان لێ بووە قوربانى و پێکابەکەش هەڵهات بەرەوە دارومعلماتى کۆن کە مەکتەب سياسيە ( #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ) . ئەوە دواهەمين دەرکەوتنى هێزى بەعس بوو تا هەموو مۆڵگەکانيان بووە گۆڕستانيان و گردەکەش ئێستا بووەتە شوێنى Grand Mellinium Hotel بۆ حەوانەوەى پياوچاکان ، منيش تا ئێستا کۆفيیەکم تيا نەخواردۆتەوە!
تێبينى:
ئينقلابەکەى 1991: واتە ڕاپەڕينەکەى 1991 ( ئەم ناوە لەلاى خەڵک زۆر ئيزعاج و قوورسە بۆيە ناوى ئينقلابم وەکار خستوە ) .
يەک دووانێک لەو برا جاش و جەيش شەعبيانە ئێستا خانەنشينى پێشمەرگەى دێرينن ! بۆيە منيش بەڕۆحيەتى ڕيازيەوە وەرم گرتووە.
کەمالى ئاشێ قەڵەو بووە قوربانى شەڕى ناوخۆ و دلێرى مەلائەحمەديش بە نەخۆشى کانسە کۆچى کرد منيش: ( بيرەوەريەکانى پيرەمێردێ ) ئەنووسمەوە. [1]