🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەتڵەسنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 21-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 21-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆21-01-2020
📆20-01-2020
📆19-01-2020
📆18-01-2020
📆17-01-2020
📆16-01-2020
📆15-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅21 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,644) پەڕتووک||
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 20-01-2020
باکووری کوردستان
- چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی پارێزگای بەدلیس گیراوە.[2]
باشووری کوردستان
- بیست هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لەژێر هەڕەشەی عەرەبە هاوردەکانە، جووتیارانی کورد لەو سنوورە کە تاپۆی زەویەکانیان هەیە دەڵێن: عەرەبی هاوردە بە پشتیوانی ئیدارەی کەرکوک هاتوونەتە سەریان و بەنووسراوی ساختە دەیانەوێت زەویەکانیان داگیربکەن، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە زەوی و ماڵ
📅 20-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
پرسەی شەڕڤانی شەهید نێچیرڤان لە سەیدسادق بەڕێوەدەچێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 19-01-2020
باشووری کوردستان
- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕڵەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکاری گیانلەدەستدانی (مەجید ئیبراهیم) پێکدەهێندرێت.[2]
- لە گرین گەلەری لە شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ تابلۆکانی 15 شێوەکار کرایەوە. پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیریی و هونەری شارەزوورەوە کرابووەوە و تیایدا 50 تابلۆ نمایش کرابوو. بەشێکی تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازاری دایکان و منداڵانی کورد دەکرد، بەهۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە داگیرکەران بە
📅 19-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە حەسەکە مەراسیمێک بۆ 15 شەهیدی قەسەدە بەڕێوە چوو
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 18-01-2020
باشووری کوردستان
- ئەمرۆ حزب و لایەنە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک کۆبوونەوە بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بارودۆخەی ئیستای کەرکوک و ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کوردانی کەرکوک دەکرێت بەتایبەتی پەراوێزخستنی کورد لە دامەزراندنەکانی شارەکە، پاش کۆبوونەوەکە لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک بڕیاریاندا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن دژ بەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لەلایەن ئیدارەی ئیستای شارەکەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە
📅 18-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 18-01-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-01-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری کامیاران کامبیز ئەسەدی مامۆستای سەنتوور و بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای دەنگی چیایان دەسبەسەر کرد.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عیرفان محەممەدی خەڵکی گوندی ئیسیاوا سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە. ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتیی
📅 17-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
هاوڵاتیانی سلێمانی دژی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال گردبوونەوە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
--
📂 13 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 13-12-2019

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-12-2019

باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پانۆسی ئاگریئاگری جەندرمەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی گامیشڤان، سوڵیانموت، نەنەجانی و لە ئەنجامدا 9 هاوڵاتیان دەستگیرکرد. هۆکاری دەستگیرکردنی هاوڵاتیان نەزانرا و بۆ فەرماندەیی جەندرمەی پانۆس گواسترانەوە. ناوی 3 کەس کە دەستگیرکراون ئاشکرا بوو کە ئەمانەن: ئادەم رەزا ییڵدز، رەمەزان دینچ و دورسون ئاکتەپە.[4]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ، سێ رۆژە، بەبەردەوامیی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو بە سەر ئاسمانی رانیەرانیە، قەڵادزێقەڵادزێ و کۆیەکۆیەدا دەسوورێنەوە بێ ئەوەی هیچ شوێنێک بۆردوومان بکەن.[1]
- ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە دوو فڕۆکەی جەنگی و تۆپ بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچە ئاوەدانییەکانی سنووری شارۆچکەی سیدەکانسیدەکانی سەر بە شارۆچکەی سۆرانسۆرانی کرد.[3]

بێوار قاسم


- دوای نزیکەی شەش ساڵ، منداڵێکی کوردی ئێزدی گەڕێندرایەوە لای کەسوکارەکەی لە کەمپی مام رەشان لە شارۆچکەی شێخان. بێوار قاسمبێوار قاسم لە تەمەنی شەش مانگیدا کەوتووەتە دەستی داعشداعش و لە تەلەعفەر لای خێزانێکی تورکمانی داعش بووە.[3]
- رێوڕەسمی جەژنی فەقیرانی کوردانی ئێزدی بەڕێوەدەچێت.[3]
- لە چوارچیوەی هەڵمەتی رووبەرو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کەرکوککەرکوک پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی شارەکە کرایەوە.[4]
- بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکی گوندی قەرەنی ئاغا لە سنوری شارۆچکەی رانیە دژی کەمی کارەبای نیشتیمانی و دابەشنەکردنی نەوت، رێگای هاتوچۆی نێوان رانیە سلێمانیسلێمانی داخرا.[2]
- دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوێنێی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک کە حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبارکرد هەڕەشەیان لێ کردووە، لایەنگەرانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکی کەرکوک – بەغدایان داخست. حەشدی شەعبی هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو، لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی ناوی دامەزراوان، ئەگەر هاتوو بەدڵی ئەوان نەبوو، هەڵدەکووتنە سەربینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردە.[5]
- ماراسۆنی بایسکلسواری (راید ئۆن) بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک و بە بەشداری ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و هونەرمەند و کەسایەتییەکانی هەولێرهەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان لە هەولێر بەڕێوەچوو. مەودای پێشبڕکێیەکە حەوت کیلۆمەتر و لە شەقامی 40 مەترییەوە بەره و پارکی شار و بەردەم قەڵا بوو، لە پێشبڕکێیەکەدا زیاتر لە 500 بایسکلسواری کوڕ و کچ بەشداریان کرد.[5]
- حکومەتی عێراق مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2019ی ‏فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد و بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە پارەکە خراوەتە سەر ژمارە بانکیی وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی.[3]
- چیرۆکنووس محەمەد ئەمین ئەحمەدمحەمەد ئەمین ئەحمەد کۆچی دوایی کرد.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە گوندی کەندالا، گوندەکانی دەشتایی ڕۆژئاوای گرێ سپیگرێ سپی بۆردومان دەکەن. بە هۆی تۆپبارانەکەوە چەندین ماڵ لە گوندی قزەلی، بیرکانێ و سارنجێ ڕووخاون.[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بریتانیادا دوو کورد توانیان لە دوو پارتی رکابەری ئه و وڵاتە سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمان. نەدیم زەهاوینەدیم زەهاوی پاڵێوراوی پارتی پارێزگاران و فڕیاڵ کلارکفڕیاڵ کلارک پاڵێوراوی پارتی کرێکارانی بریتانیا ئه و دوو کوردە بوون کە توانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئه و وڵاتە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.[2]
- ئەحمەد داودئۆغلو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، بەڵێنی ئەوەیداوە کۆتایی بە فەرمانڕەوایی پارتی داد و گەشەپێدانی (ئەکەپە) بهێنێت و رایگەیاندووە، دیموکراسییەت لە تورکیا گەڕاوەتەوە دواوە.[5]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Honorary membership cards awarded to Öcalan in Italy
2.👁️رۆژنامەنووس دیاری محەمەد داوا لە حکومەتی دەکات لە بارەی فڕینی ئەو فرۆکە نەناسراوانە بەسەر ئاسمانی ناوچەی پشدەر روونکردنەوە بدات
3.👁️لە بەریتانیا ژنێکی کوردی عەلەوی بوو بە ئەندام پەرلەمان
4.👁️نێچیرڤان بارزانی بۆ بۆریس جۆنسن: هيوای سەرکەوتن بۆ خۆتان و پارتەکەتان دەخوازم
5.👁️ڕاگەیەندراوی پلاتفۆڕمی دیموکراسی لە ئامەد
6.👁️یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم ڕاگەیاندراوێکیان لەسەر چالاکییەکانی لە وان زانیاری بڵاو کردەوە
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️ناسا دهۆکی وەک یەکێک لە پیسترین شارەکان ناوبردووە
📖 کورتەباس
1.👁️بێوار قاسم گەڕایەوە ناو کەس وکاری
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیبراهیم دووگوش
2.👁️سلۆ قزڵ
3.👁️فریاڵ کلارک
4.👁️محەمەد ئەمین ئەحمەد
5.👁️نەدیم زەهاوی بوو بە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا
6.👁️کاوە بەهەشتیزادە
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2018

دیسان بۆردوومانی تورکیای داگیرکەر؛ لە مەخموور و شنگال قوربانیی لێکەوتەوە

باکووری کوردستان
- لە کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆوە لە 21 ناوچەی لیجە، پاسوور و فارقینفارقینی ئامەدئامەد هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا. پێش ئەوەی قەدەغەکاری لە دژی هاووڵاتییان رابگەیەنرێت، سوپای تورکی داگیرکەر لەو ناوچانە بە بەشداریی یەکەی تایبەت دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبوو. قەدەغەکاری و ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری شاری لیجە هەر یەک لە گوندەکانی حەمزە، جۆفتن، بەششت، گر، ئەنتاخ، بامتن، سنی و کێڵەگانیان دەگرێتەوە. قەدەغەکاری و ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری شاری پاسوور هەر یەک لە گوندەکانی کامکان، چرک، تەمرانکەبر، مالامەکی، مالبازی، تەمرانساخر، گۆدەرن، شاڤوشان، کانکان، باران، ئاراشکان، شەرەفکان و کێڵگەکانیان دەگرێتەوە. لە سنووری شاری فارقینیش گوندەکانی شێلما و جومات و کێڵگەکانیان بەر ئەو قەدەغەکارییە کەوتوون.[2]
- یەکێک لە دەرگاکانی بەنداوی کرال کزیکرال کزی لە شارۆچکەی گێل لە ئامە بەهۆی بارینی بارانێکی بەخووڕ دوای پڕبوونی شکا و مەترسیی لافاو لەسەر ئامەد هەیە.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەفتەی ڕابردوو نەشمیل قۆیتاسی، هاوژینی ئەرسەلان خۆدکام؛ زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە لایەن لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێورمێ بە بێ بوونی پارێزەر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کرا.[3]

دوو هاووڵاتی به هۆکاری نادیار لە مەریوان دەستبەسەر کران


- کۆڕی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات لە شاری بۆکانبۆکان لە بەیانییەیەکدا ئاشکرای کردووە کە فەرمانداریی و شارەداری دەیانهەوێ کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە بێنن.[3]
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد، لە سنووری شاری خۆی بوونە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان و لە ئاکامی ئەم تەقەیەدا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی هادی نعمەتی، تەمەن 29 ساڵ، به توندی بریندار بوو.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد به ناوی زانیار مورادی، لە شوێنی کارەکەی له شارەکی سەنعەتیی مەریوانمەریواندا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان، بە بێ ئیزنی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووەتەوە. لە لایەکی تریشەوە، لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی کورد به ناوی حەمید ئەحمەدی له مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.[3]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر وارگەی شەهید ڕۆستەم جوودی لە شارۆچکەی مەخموورمەخموور و گوندی سکێنی-یان لە ڕۆژئاوای شاری شەنگال بۆردومان کرد. لە مەخموور 4 ئەندامی هێزەکانی پاراستنی خۆیی شەهید بوون کە هەموویان ژنن و چەند کەسێکی دیکەشیان بریندار بووە.[2][6]
- دوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، هاوڵاتیان خۆپیشاندانی فراوانیان ئەنجامدا و دروشمی بکوژ ئەردۆغان دەڵێنەوە.[6]
- لە چەند رۆژی رابردوودا 21 سەرکردەی بەندکراوی داعشداعشی بەندکراو لە یەکێک لە بەندینخانەکانی پارێزگای سلێمانیسلێمانی هەڵاتوون. لەو 21 کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 10 کەسیان لەشارەدێی بازیان دەستگیرکراونەتەوە شەش کەسی دیکەیان لە سلێمانی دەستگیرکراونەتەوە، لەئێستاشدا پێنج کەسیان هەڵاتوون لە نزیک ناوچەی دێلێژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.[1]

سەردانی نادیە موڕاد بۆ هەولێر


- وەزارەتی دادی عیراق هەواڵی هەڵهاتنی زیندانیی لە گرتووخانەی سوسێی شاری سلێمانی رەتدەکاتەوە.[5]
- دوای راگرتنی لە شەوی رابردووەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێکردەوە.[1]
- هەریەک لە نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی چاویان بە نادیە موڕادنادیە موڕاد کەوت.[4]
- زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی کرد، کە تیایدا چەندین زانکۆی ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتەکانی ئەڵمانیا بەشداربوون، تیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا تاوتوێکرا، هەروەک باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم ژمارانە ئاستی خوێندکار و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.[5]
- بەهۆی خراپبوونی رێگای گەڕەکی رۆشنبیری هەولێرهەولێر و تێکچوونی پردی پەڕینەوە، منداڵێکی ئه و گەڕەکە گیردەخوات و مەترسی خنکانی لێ دەکرێت، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرو هاوڵاتیانی ئه و گەڕەکەوە منداڵەکە لە خنکاندن رزگار کرا.[1]
- لەسەر زۆری داواکاریی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان،ستافی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی 14ی تەمموز14ی تەمموز(تیرمەه) درێژکردەوە.[6]
- بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی خوێندنگای خانزادی کچان لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەکە ڤیستیڤاڵێکی ئەرشیفی و کلتوری بەڕێوەچوو.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- دوای ئەوەی تەیب ئەردۆغانئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک هەڕەشەی داگیرکردنی لە رۆژئاوای کوردستان کرد، جموجوڵی سەربازیی سوپا داگیرکەرەکەی لەسەر سنووری سەرێکانیسەرێکانی دەستیپێکرد. سەرچاوە هەرێمییەکان راشیانگەیاندووە، جاروباریش دەنگی چەک لە ناوچەکە دەبیسترێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.[2]
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگەیەپەگە)، رایگەیاند: ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم هەوڵ بۆ پاراستنی داعش دەدات کە ئێستا لە هەجین لەلایەن هەسەدەوە دوورپێچکراون، بۆیە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی شەهباشەهبای داگیرکراودا باری نائاساییان راگەیاند و دەستیان بە کۆکردنەوەی هێز کرد. شەوی رابردووش منبج-یان تۆپبارانکرد. کاروانێکی سەربازیش لە کیلیسەوە چووە جەرابلوس. لە 6 ناوچەش باری نائاسایی راگەیاندووە.[2]
- تەقینەوەیەک لە عەفرینعەفرین روویدا و بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان 5 کەس کوژراون و 4ی دیکەش بریندارن.[4]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 19
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە 25 گوندی کوردنشینی سنووری خانەقین چۆڵکراون
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Cejna Êzî Pîroz Be
2.👁️Turkey's attack on Rojava resuscitates ISIS
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️ئەمنستی: داعش زیانی گەورەی بە ژێرخانی کشتوکاڵی شنگال گەیاندووە
🏰 شوێنەکان
1.👁️بەنداوی کراڵ کزی
✌️ شەهیدان
1.👁️ئاسیا عەلی محەمەد
2.👁️ئەڤین کاوە مەحمود
3.👁️ئەیلەم محەمەد عەمەر
4.👁️خەلید خالید جیۆ
5.👁️محەمەد خان تەمۆ
6.👁️مستەفا ساڵح بەرکەل حاجی
7.👁️نارنج فەرحان قاسم
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2017

کوردستان لێرەیە.. لەناو دڵی من..

باکووری کوردستان
- عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، ئەمڕۆ لە پەڕڵەمانی تورکیا دەستی خستە سەر دڵی وەک ئاماژەیەک بۆ کوردستان و بەهۆیەوە سزادرا و لە دانیشتنی پەڕڵەمان کرایە دەرەوە.[3]
- هەردوو گوندی بیلەکێبیلەکێ و ئێلهێئێلهێ ی سەربە سێرتسێرت لەلایەن سوپای تورکەوە گەمارۆ دران و لە ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی 40 کەس دەستگیر کران.[2]
- بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتووچۆی لە چەند گوندێکی سنووری شارۆچکەی حەسکێفحەسکێف ڕاگەیاند.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری بانەبانە یانزەهەمین ڤیستیڤاڵێکی ئەدەبی تایبەت بە چیرۆک بەڕێوەدەچێت.[3]
- دادگای ئینقلابی شاری سنەسنە دووبارە دۆسییەی حەبیبوڵڵا لەتیفیحەبیبوڵڵا لەتیفی، زیندانیی سیاسیی کوردی خستە بەر لێکۆڵینەوە و حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە کوردەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕی.[8]
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی ئاڵیکەندئاڵیکەند سەر بە شاری بۆکانبۆکان و هەوڵی پشکنین و لێدانی دانیشتوانی ئەو گوندەیان دا.[8]
باشووری کوردستان
- مامۆستایانی هەریەکە لە سلێمانیسلێمانی، گەرمیانگەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجەهەڵەبجە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێرهەولێر گردبوونەوە.[3]
- حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی رفێندراوانی کوردی ئێزدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە کە ''بە هەوڵی نووسینگەکەیان و ‌هێزە ئەمنییەکان، توانیویانە 7 کەسی دیکە لە کوردانی ئێزدی لە چنگ چەکدارانی داعشداعش رزگار بکەین، کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ بووە لە دەستی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەدا بوون.''[4]
- ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دوای کۆبوونەوەی حکومەتی و پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێداچوونەوە بە دەرماڵەکان و مووچەی خانەنشینخانەنشینان و خانەنشینە پلە تایبەتەکاندا دەکەن، سندووقی خانەنشینیش کارادەکرێتەوە.[5]
- حزبە کوردستانییەکان جگە لە پارتی لە بارەگای کەرکوککەرکوکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە پۆستی پارێزگار و دۆخی داقوقداقوق و خورماتووخورماتوو. هەروەها داوادەکەن پارتی بگەڕێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا تا پۆستی پارێزگار یەکلایی بکرێتەوە.[1]
- کۆنفراسێکی پەروەردەیی لەسەر ئاستی چوار زانکۆی عێراق لە زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و زانکۆی سلێمانیش بە چەندین توێژینەوە بەشداری دەکات و کوالێتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەخرێتەروو.[6]
- هێزی پاسەوانی سنوری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران بارودۆخ و رەوشی ناوچە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران-یان تاوتوێکردو چەند بڕیارێک لە نێوانیاندا واژۆکرا، بەڕێوەبەری شارەدێیەکەش دەڵێت کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە رەوشی ئەمنی سنورەکان. [1]
- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق وەڵامێکی توندی پارتی دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە شتێک هەبێت بەناوی ئاسمانی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکیش له و دەسەڵاتەوە ڕونکردنەوەی زیاتر دەدات سەبارەت بەفرۆشتنی ئاسمانی هەرێم بۆ ماوەی 20 ساڵ، ڕاشیدەگەیەنێت، دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکان لەفڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە بۆ جیهان تەنها لەدەسەڵاتی عەبادیدایە.[7]
- رێباز حەملانرێباز حەملان، وەک وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستبەرکاربووەوە.[3]
- لەسەر ڕێگای کەلارکەلار خانەقینخانەقین لەڕووداوێکی هاتوچۆدا 16 کەس بریندار بوون و یەکێکیش گیانی لەدەستدا.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژنامەی دەیلی سەباح-ی تورکی بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەموو داواکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و کوردی سوریا، واشنتن ڕایگەیاندووە کە ساڵی داهاتوو بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی ڕادەستی یەپەگەیەپەگە دەکات.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 13
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئەگەر هەیە لە 2018دا هۆتێلی پێنج ئەستێرە لەهەرێمدا نەمێنێت
2.👁️بەهۆی بومەلەرزەکەوە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بە بڕی 512 ملیۆن دینار زیان بەر بینای خوێندنگاکان کەوتووە
3.👁️پۆلیسی راپەرین: ساڵی 2017 رێژەی تاوان لە دەڤەری ڕاپەرین زیادی کردووە
4.👁️داهاتی وەزارەتەکان و نەوت
5.👁️لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان نرخی گۆشتی مریشک بەرزبووەتەوە
6.👁️هەرێم مانگانە یەک لەسەر سێی داهاتەکانی دەداتەوە بەقەرز
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️حکومەتی عێراق بەرپرسیارە له ‌ئاست پاراستنی گیانی دوو پێشمەرگەی رۆژهەڵات
2.👁️سەرۆک کۆماری عێراق داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئاڵیکەند
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2016

نادیه‌ موراد و له‌میا به‌شار

- نادیە موراد و لەمیا بەشار، دوو کچە گەنجی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی چەکدارانی داعش، ئەمڕۆ لەمیانی مەراسیمێکدا خەڵاتی ئەمساڵی ساخارۆف بۆ ئازادی بیروڕایان لەپەرلەمانی ئەوروپا پێ بەخشرا.
- بەسیمە کونجا پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری سیرت دوای ئازادکردنی رایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە ئەشکەنجە دراوە، بەهۆی ئەو لێدوانەشەوە جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.
- مستەفا بایرام، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە شاری ڕوهای باکوری کوردستان دەستگیرکرا.
- لە دوێنێوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە 12 شار و شارۆچکەی باکوری کوردستان و تورکیا نزیکەی 325 ئەندامی هەدەپە دەستبەسەرکراون، کە لەناویاندا چەندین هاوسەرۆک هەن.
- کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لە ئیتاڵیا خەڵاتی ساڵانەی پێگاسۆسی زێڕینی پێدرا، لەبەرامبەر بەشداری کاراو راستەوخۆی لەبەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بودجەی بەکاربردنی هەرێم لە 460 ملیار دینارەوە بۆتە 180 ملیار دینار
2.👁️پۆلیسی تورک لە 2016دا 400 هاوڵاتی کوشتووە و تەرمەکانیانی بێسەروشوێن کردووە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️De co-voorzitter van de HDP, De heer S. Demirtas krijgt hartinfarct in de gevangenis. Hij wordt niet naar het ziekenhuis gebracht
✌️ شەهیدان
1.👁️(Bêrîvan Koto (Roza Avêsta
2.👁️(Mihemed Henan (Xebat Efrîn
3.👁️(Ridwan Konûr (Cûma Cûdî
4.👁️(Yûnis El-Himêdî (Abdîn Reqa
5.👁️بیرفان کوتو (روزا آفیستا)
6.👁️بێریڤان کۆتۆ (رۆزا ئاڤێستا)
7.👁️ریدوان كونور (جمعة جودي)
8.👁️محمد حنان (خبات عفرين)
9.👁️محەمەد حەنان (خەبات ئەفرین)
10.👁️يونس الحميدي (عابدين رقة)
11.👁️ڕێدوان کۆنور (جومعە جودی)
12.👁️یونس ئەلحەمیدی (عابدین ڕەقە)
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەسیمە کونجا
2.👁️مستەفا بایرام
3.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2015
13-12-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- داعش لە گوندی عاشق، نزیک کەسکێ هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگە، لە ئەنجامدا هێرشەکەیان بەخراپی شکا و پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
- وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت، هونەرمەند میکایل بەهۆی‌ فیشەکی‌ دەمانچەوە بریندار بوو.
- لە کەنارەکانی یۆنان، 45 هاوڵاتی کوردی ئێزدی نقوم بوون. مەیسەر حاجی ساڵح، قایمقامی پێشووی شەنگال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، بەلەمێک کە 45 هاوڵاتی ئێزدی کۆچبەری دەگواستەوە، لە دەریای ئیجە، لەنێوان تورکیا و یۆناندا نقوم بووە. روونیشیکردەوە، تەرمی 21 قوربانیی ئەو رووداوە دۆزراونەتەوە و 13 کەسی تریشیان رزگاریان بووە. 11کەی تریش، بێسەروشوێنن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە بارەی‌ پێکهێنانی‌ هێزی‌ چەکدارەوە راگەیەندراوێکی‌ بڵاوکردەوە
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2014
13-12-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

باشووری کوردستان
- لە باشووری چیای شنگالشنگال، چەکدارانی داعشداعش بە هێزێکی زۆرەوە پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە و هێزەکانی پێشمەرگەش بەوپەڕی ورە بەرزییەوە بەرپەرچی پەلامارەکەیان داونەتەوە و زیانی زۆریان پێگەیاندن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2013

هەڵبژاردنی نوێنەرانی یەکەم کۆنگرەی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

- چەند چەکدارێک لە خانەقین دەسڕێژی گوللەیان کردووەتە سەر دو پاسی نەفەر هەڵگر کە سەرجەم سەرنشینەکان کرێکاری بواری نەوت بوون و لەئاکامدا، 19 کرێکار کوژران و 7 دیکەش برینداربوون.
- هەڵبژاردنی نوێنەرانی یەکەم کۆنگرەی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان.
- خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین کە دەکەوێتە دەروازەی شاری هەولێر و سەر رێگای سەرەکیی هەولێر – کەرکوک، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات رێگا سەرەکیەکە پەکی کەوت.
- دوو برا، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات دەبێتە شەڕیان و بەهۆیەوە، بریەکیان، براکەی تری بە فیشەک دەکوژێت.
- رەقبوونەوەی 3 کۆڵبەری کورد لەنێوان سنووری باشوور و رۆژهەڵاتدا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
✌️ شەهیدان
1.👁️شەوکەت شێخ یەزدین
2.👁️مزكين احمد (أمارة هورامان)
📖 کورتەباس
1.👁️راپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2012

مەراسیمی بەرێکردنی روفاتی 158 ئەنفالکراویی گەرمیان لەشاری سلێمانییەوە بەرەو زێدی خۆیان

باشووری کوردستان
- کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمرۆ، مەراسیمی بەرێکردنی روفاتی 158 ئەنفالکراویی گەرمیانگەرمیان لەشاری سلێمانیسلێمانییەوە بەرەو زێدی خۆیان دەستیپێکرد و نیوەرۆی ئەمرۆ ئەو روفاتانە لەگوندی (دێبنە)ی گەرمیان بەخاکبسپێردران.
سەرچاوەی وێنە: کاوە گەرمیانیکاوە گەرمیانی

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پڕۆژەی نەخشە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەند
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2010
13-12-2010
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️داود باغستانی
2.👁️مەولود ئافەند
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2007
13-12-2007
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هادی ئەمین محەمەد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2006
13-12-2006
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2004
13-12-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- تیرۆرکردنی گۆران حسێن لە کەرکوک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو وەرگێڕێکی کورد بوو و لەگەڵ هێزەکانی ئامریکادا کاریدەکرد.
- پارتی کاری سەربەخۆی کوردستان لیستی سەربەخۆی خۆیی بۆ هەڵبژاردن راگەیاند. بەڵام بەشداری لە هەڵبژاردنی کەرکوکدا ناکات تاوەکو مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاق پیادەنەکرێت.
- رێکخراوی UNHCRی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد کە مافی پەناهاندەیی بدەنە ئەو سەدان کوردەی خۆرهەڵات کە ماوەیەکە لەسەر سنووری ئێڕاق و ئوردونن و هەمیشەش لەبەردەم هێرشی تیرۆریستانەی عەرەبەکاندان.
- تیرۆرکردنی ئەندازیار محەمەد کەریم لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو بەڵێندەرێکی کوردی زاخۆ بوو و لە موسڵ کاریدەکرد. هەر لەم رووداوەشدا خێزانەکەی برینداربوو.
- ئەنسارولئیسلام بەرپرسیارێتیی تەقینەوەی ئەو ئوتومبیلەی گرتە ئەستۆ کە رۆژی 12-12 لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونی 2 کەس.
- بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان بڕیاریدا بەلیستێکی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
- کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردایەتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان - یەندەک و پارتی وڵاتپارێزانی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا فەرهاد ئوجەلان رایگەیاند کە هەوڵی تیرۆرکردنی غەفور مەخموریی سکرتێری یەندەک لەلایەن پکک هەڵەیەکی گەورە بوو.
- کوژرانی هاوسەر و کچی عەبدولسەلام عارفی سەرۆک کۆماری پێشووی داگیرکەری ئێڕاق لە بەغداد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-2003
13-12-2003
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- هێزەکانی ئامریکا بە یارمەتیی هێزە ئێڕاقییەکان سەددام حسەینیان لە گوندێکی نزیکی شاری تکریت دەستگیرکرد. ئەم هەواڵە تا رۆژی سبەینێ بڵاونەکرایەوە. ئەو پڕۆسە سەربازییەی کە سەددامی پێگیرا ناوی بەیانی سوور بوو.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-12-2003
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1999
13-12-1999
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

باشووری کوردستان
- کۆچی دوایی لیوا بەکر حەوێزیی ئەفسەری نەبەزی کۆماری مەهابادمەهاباد ناسراو بە رەئیس بەکررەئیس بەکر لە سلێمانیسلێمانی، تەرمەکەی برایەوە بۆ کۆیەکۆیە و لە گۆڕستانی غەریبییان نێژرا.[1][2]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەئیس بەکر
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1998
13-12-1998
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هەمزە عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1993
13-12-1993
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- هێرشی پدک، بۆسەر بارەگاکانی حسک لە شاری سلێمانی، کە لە ئەنجامدا چەند کەسێک لە هەردوولا و لە رەشە خەڵکەکە کوژران، هەروەها 15 پێشمەرگەی حسکیش بەدیل گیران.
- چەند سەد کەسێک لە خەڵکی سلێمانی، لە دژی شەڕی براکوژیی نێوان حسک و پارتی خۆپیشاندانێکیان ساز کرد، کە هەندێک دەڵێن ئەم خۆپیشاندانە ینک رێکی خستووە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1986
13-12-1986
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دەرکردنی نزیکەی 1400 خوێندکاری کورد لە زانکۆ و پەیمانگاکانی موسڵ، لەلایەن د.ق، بە تاوانی ئەوەی کە بەشداریی راهێنانی هاوینەیان نەکرد بوو.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️تۆفیق عەول
2.👁️کاوە حوسێن مەعروف
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1985
13-12-1985
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- گیرانی گوندی زیارەتی ناوچەی سماقوڵی لەلایەن رژێمی ئێڕاقەوە، کە زیانێکی زۆر بە جووتیارانی ئەو ناوچەیە گەیشت و چەند پێشمەرگەیەکی ینک یش شەهید بوون.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1984
13-12-1984
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖 کورتەباس
1.👁️گۆران و شاعیرە ئینگلیزەکان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلائەدین سەجادی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1983
13-12-1983
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️کاروان نەوزاد محەمەد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1975
13-12-1975
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- چوونی نەوشیروان مستەفا لە ڤیەنناوە بۆ شام، تاوەکو لەوێوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا ئەمین
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1967
13-12-1967
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەحمەد رەشوانی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1947
13-12-1947
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەمین سەپان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1946
13-12-1946
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بەدەستەوەدانی شاری میاندواو، کە لەلایەن د.ا، داگیرکرایەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 13-12-1931
13-12-1931
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📷 وێنە و پێناس
1.👁️کۆمەڵکوژی کورد لەلایەن تورکەوە لە دۆڵی زیلان لە 13-12-1931
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,64 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574