Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 22-10-2020
باکووری کوردستان
- بە تۆمەتی 'ئەندامی رێکخستنە' و 'پرۆپاگەندەی بۆ رێکخستن کردووە' سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەر زوهال تەکینەر هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی فارقیندا سەپێنرا.[1]
- بە هۆی دەستڕێژی گولەی سەربازانی سوپای داگیرکەران کە لە بارەگای سەربازی کالەجکای هەرێمی ئەلکێوە کراوە، ئاگر بە دارستانەکانی گوندی سەتکارێ لە شڕناخ کەوتووە.[1]

باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی گابنێرکێی سەر بە هەرێمی کانی ماسییان بوردومان کرد.[1]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان را
📅 21-10-2020
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس و جەندرمەکانی تورک لە ناوچەی نورهاک و جەلال گورگوم هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا 12 کەس دەستگیرکراون. هەر 12 کەسەکە بۆ بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی مەڕاش براون.[1]
باشووری کوردستان
- کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بڕی نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە پەرستگای لالش، لە پێناو نۆژەنکردنەوەی ئەو پەرستگایە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سوریای دیموکراتی قەسەدە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە گوندێکی رۆژهەڵاتی عەین عیسا تێکشاند.[1]
دە
📅 20-10-2020
باکووری کوردستان
- لە زیندانی پیتی (دی) ئامەد 70 زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئاسایشی چڕی ژمارە 1 و ژمارە دووی هەمان شار دوورخرانەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە شووشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[6]
باشووری کوردستان
- تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخموور روویدا و بەهۆیەوە سێ کوڕ و باوکێک شەهیدبوو
📅 19-10-2020
باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند رۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد
--
📂 30 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 30-09-2020

تەرمی ئەو هاوڵاتیە کوردەی سەربازە تورکەکان لە هەلیکۆپتەرەوە خستیانە خوارەوە، بەخاک سپێردرا

باکووری کوردستان
- هاوڵاتی تورگوت کە لە هەلیکوپتەر خرایە خوارەوە، گیانی لەدەستدا.[1]
- تەرمی هاوڵاتی سەروەت تورگوت کە سەربازەکانی سوپای تورک دوای دەستگیرکردنی لەگەڵ کەسێکی تری مەدەنی لە هەلیکۆپتەر خستیانە خوارەوە و کوشتیان، بەخاک سپێردرا.[1]
- هێزەکانی پۆلیس سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئامەدئامەد هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ و 14 کەسیان دەستگیر کرد. ناوی ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستگیر کران بەم شێوەیەیە: رۆژنامەنووس حەفی بۆلتان، هاتیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەهەدەپەی شاری سێرت، ئەدیپ بینبیر بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئامەد، عومەر فیلیتئۆغلو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی سوری ئامەد، مەلا نائیف ئەردەم ئای ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک، مەدەنی توتشی ئەندامی سەندیکای وزە و پیشەسازی و کانزا-ی سەر بە کۆنفەدەراسیۆنی سەندیکاکانی رەنجەرانی جەماوەری، گوڵستان ئەنساری ئۆغلو هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی ئەگیل کە لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە، چیدەم ئەکتی بەرێوەبەری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد و مەکیە گوزەل.[1]
- لە سێگۆشەی شرنەخ، سێرت و شاخی هەرکول، ئەو ئاگرەی دوای هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی بەستا کەوتووەتەوە، ماوەی 3 مانگە بە بێوەستان بەردەوامە و لە پەرەسەندندایە. بە هۆی ئاگرەکەوە بە دەیان هەزار دار سووتاون. لە ناوچەکانی شەڕەڤان، رووباری گەورە و خارە کوناییش سوپای داگیرکەر کە دەستیان بە ئۆپڕاسیۆن کردووە، ئاگریان لە ناوچەکە بەرداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشانکرماشان دەڵێت لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا 177 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەم پارێزگایەدا تۆمارکراون، بەمجۆرە ژمارەی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 20 هەزار و 8 تووشبوو.[2]
- لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سۆهەیب فێردووسی خەڵکی گوندی دزئاوەری نەوسوود، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کراوە.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس بارزان تەمەن 45 ساڵ خەڵکی شاری پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری بانەبانە بریندار کرا.[5]
- هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەسنە بە ناوی ”ساعید بەنەفشی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا. بە پێی ئەو حوکمە ساعید بەنەفشی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بۆ ماوەی 20 مانگ بە سەردا سەپاوە. واتە لە لە ماوەی 20 مانگدا ئەگەر هەر تاوانێک بکا دەبێ ئەو دوو ساڵە بچێتە بەندیخانە.[6]
- زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی وەلی نەسری خەڵکی گوندی تەنگیسەر بە کەڵکوەرگرتن لە ئازادیی مەرجدار، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.[5]
- مینا راد، شاعیری 25 ساڵەی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستانلوڕستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی میلاد وەیسی کوڕی کەریم و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[5]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو سێ مووشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخەوارەوە. هاوکات چەند مووشەکێکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە.[2]
- دوای بڕیارەکەی زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ لەناو کەمپی زانکۆ، زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدینیش بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن لەناو زانکۆ دەستپێبکاتەوە یەکشەممەی داهاتووش یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.[3]
- کامەران مەرعی سلێمان میدیاکاری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێرهەولێر بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.[2]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای ئاشکرا کرد، کە لەو ماوەیەدا 24 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[4]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بەکۆرۆناکۆرۆنا رایدەگەیەنێت: دۆخی تەندروستی هەولێر لەڕووی توشبوون بە کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە و لە نەخۆشخانەکەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی توشبوانی کۆرۆنا و ئەوەی کە رودەدات شتێکی گەورەیە و ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات لەوانەیە رێژەی مردن زیاتربێت.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات بۆ بەخشینی پلازما سەردانیان بکەن، بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری جۆری (خوێنی A).[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە منبجمنبج تەرمی مرعی ئەلحەسەن شەڕڤانشەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە ریگای پایتەختی لەتۆنیا بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، : پەیامە شەڕخواز و مەترسیدارەکانی تورکیام تۆمار کرد.[1]
- ئەمەریکا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی لە بەغدا دەدات و وەزیری دەرەوەی عێراقیش رایدەگەیەنێت، ئەمە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و رەنگە وڵاتانی دیکەش هەمان رێگە بگرنەبەر.[4]
- وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند، ئازەربیجان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە هەرێمی قەرەباغ رادەستی تورکیا کردووە.[4]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 8
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️لە سلێمانی 20%ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان نەبەستووە‏
2.👁️ڕاگەیەندراوی ژمارە 217ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
3.👁️ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
📖 کورتەباس
1.👁️تووشبووانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش بێهێزی درێژخایەنیان دەبێت
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2019

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 30-09-2019

باکووری کوردستان
- لە گەڕەکی ستاسیۆنی ناوچەی ئارتوغڵوو-ی مێردینمێردین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەرماڵێک. لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و چەند کەسێک بەناوەکانی ئازاد شیمدی، خالیدە شیمدی، شەمسیە شیمدی و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لەگەڵ چوار منداڵ دەستبەسەر کران.[4]
- هاوسەرۆکی (ئیهەدە - ÎHD)ی دێرسمدێرسم، گوربوز سۆلمازگوربوز سۆلماز دەستگیرکرا.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی تاهێر خۆرشیدی، فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی، خەڵکی شاری شنۆشنۆ، لە زیندانی کرماندا مانیان گرت. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ زیندانییە سیاسییە، لە هەمبەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی کرمان و گوشارهێنان بۆ ئەو سێ زیندانییە سیاسییە کوردە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دەستیان داوەتە مانگرتن.[3]

سێ زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی کرماندا مانیان گرت


- یەکەمین فێستیڤاڵی هەنگوینهەنگوین لە شاری پیرانشارپیرانشار بەڕێوەدەچێت.[2]
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عادڵ یەعقووبی، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی سدیق، خەڵکی گوندی بێساران و دانیشتووی شاری مەریوانمەریوان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوەکان، لاقی چەپی بریندار بوو.[3]
باشووری کوردستان
- سێزدەمین پێشانگای هەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێرهەولێر دەکرێتەوە.[1]
- لە شاری سلێمانیسلێمانی سمینارێک بۆ ئاسیا عەبدوڵڵائاسیا عەبدوڵڵا و ئەندامانی شاندی ژنانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕیوەچوو، تێیدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و ڕۆڵی ژنان کرا و جەخت لە سەر یەکگرتوویی ژنان لە هەر چوارپارچەی کوردستان کرا.[6]
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەستبەسەراگرتنی نزیکەی 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاند و بەپێی راگەیێنراوەکە، دوو تۆمەتبار بەنیازبوون ئەو ماددەیە لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە بنێرنە کەنەدا.[7]
- دەستڕێژی گولە کراوەتە سەر خاڵێکی سەربازی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی خانەقینخانەقین سەربە پارێزگای دیالە.[6]
- کاتژمێر09:00ی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گەلی سیلێ-یان بۆردوومان کرد، ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە نزیکە لە گوندی دڤریێ، کە شوێنێکی گەشتیاریە و هاولاتیان زۆربەی کات لە رۆژەکانی پشوو ڕووی تێدەکەن.[6]
- کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمرۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئامێدیئامێدی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 دۆنم زەوی سوتا.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی ژنە داعشداعشەکانەوە لەکامپی هۆل لە هەرێمی جزیرە، ئالۆزی کەوتەوە، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان ژنێک کوژراوە، حەوتی دیکەش بریندارن و 50شیان دەستگیرکراون. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، 50 ژنی داعشی لە کامپی هۆل دادگایەکی نهێنی ئیسلامییان بۆ دادگاییکردن و سزادانی چەند ژنی دیکە کردووەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بە ئاگاداربوونەوە لەو بابەتە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەیان داوە، بەڵام ژنە داعشەکان بەرامبەر هێزەکانی ئاسایش وەستاونەتەوە و چەکیان بەکار هێناوە، تا ئێستا ڕوون نییە چۆن چەکیان دەستکەوتووە.[6]
دەرەوەی کوردستان
- بە بەشداری جێگری سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەو وڵاتە، دەرگای پەرستگایەکی نوێ لە گوندی ئاکنالیچ لە ئەرمینیا بەڕووی ئێزدییەکاندا کرایەوە کە لەڕووی رووبەرەوە بە گەورەترین پەرستگای ئێزدییەکان دادەنرێ. ئەو پڕۆژەیە فراوانکردنی پەرستگایەکی بچووک بوو کە حەوت ساڵ لەمەوبەر تەواوکرا و بە یەکەم پەرستگای ئێزدییەکان لە سەردەمی پاش یەکێتیی سۆڤیەت هەژمار دەکرا.[7]
- ژووری ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری لیبیا بڵاویکردۆتەوە کە سوپای ئه و وڵاتە توانیویەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا لە ئاسمانی لیبیا بخاتە خوارەوە.[2]
- دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی رایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشەکانی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئەنجامداوە، کمال حەسناوی، ئەمینداری بزووتنەوەی ئیبدال کە گروپێکی چەکداری سەر بە حەشدی شەعبییە دووپاتیکردەوە، وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.[5]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️لە سەدا 60 زەوییە مینڕێژکراوەکانی سنوری دهۆک پاکنەکراونەتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆڕینی (بەروار) بە (رێکەوت) روونکردنەوە دەدات
2.👁️سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکانی ئاسیا و کۆڕەک تۆمار کرا
👩 دۆزی ژن
1.👁️Ex-make dömd till livstid för hedersmord på kvinna
2.👁️Orden innan mordet: Vi låter henne inte leva
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️گوربوز سۆلماز
2.👁️ڕزگار ئەکرەم عەبدولڕەحمان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2018

بنکەکانی دەنگدان

رۆژهەڵاتی کوردستان
- سپای پاسداران کوێستانی کۆدۆ لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانی بوردوومان کرد.[4]
- سەلاحەدین سەعیدپوور پاڵەوانی مەلەی ئێران، کە 20 ڕۆژ پێش لەسەر گۆڕی شەریف باجوەرشەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی، میداڵەکانی خۆی پێشکەش بەوان کردبوو، ئەمڕۆ بۆ یادی ئەوان پانتایی گۆلی زرێبارزرێباری بە مەلەکردن پێوا.[4]
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شەفیع محەممەدپوور خەڵکی بەخشی سیلوانای شاری ورمێورمێ لە خاڵی سنووری ئەو شارە بریندار کرا.[4]
باشووری کوردستان
- رۆژی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان.[1]
- لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەپارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاند: راوێژی تەکنیکیمان پێشکەش بە کارمەندانی کوردستان کردووە و کارەکانیان زۆر پڕۆفیشناڵانە بەڕێوە دەڕوات.[2]
- رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێلایەن و سەربەخۆن و هەر بڕیارێک بدەن ئێمە پێوەی پابەند دەبین.[1]
- بەرپرسێکی ئۆفیسی سلێمانیسلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت: نزیکەی 25 هەزار کەس لە سلێمانی مافی دەنگدانیان فەوتاوە لەبەرئەوەی پێشتر سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان نەکردووە.[2]
- کاروخ عوسمانکاروخ عوسمان، کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنوری شارەدێی قەسرێقەسرێ هێرشیکرایە سەر و بریندارکرا.[2]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند: هاووڵاتیانی ناوچەکانی ماددەی 140 بۆیان نیە لە هەرێمی کوردستان دەنگبدەن.[2]
- لەدوای بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی بە فڕۆکەیەکی سەربازی چوونە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.[3]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرقاڵبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی حکومەت سبەینێی کرد بە پشوو.[1]
- بەهادین نوریبەهادین نوری سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عیراق و کەریم ئەحمەدکەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان بۆ بەوشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بنکەی دەنگدانییان کرد، بەڵام نەیانتوانی لە سلێمانی دەنگ بدەن. ئەم دوو کەسایەتییە کە تەمەنیان لەسەرو 90 ساڵەوەیە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا سڕدراوەتەوەو لە کاتێکدا لە ژیاندا ماون.[6]
- بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە شارۆچکەی چەمچەماڵچەمچەماڵ دوو هاوڵاتی برینداربوون.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی لە دژی هاووڵاتیان وسروشتی ناوچەکەکانی عەفرینعەفرین بەردەوامە. چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان کردووە بە سووتاندنی چیاکانی ناوچەی-ی مەیدانکێ-ی عەفرین.[5]
- لە شاری سوتۆکهۆڵمی سوید بە بەشداری کوردستانیان یادی ئارگەش کارزان، دلۆڤان فیدایی، تۆلهەڵدان سنەسنە وڕۆژهات لە ئەندامانی ڕێبەری کۆداروکۆمەڵگەی گەنجانی ڕۆژهەڵات و شەهیدانی پای سێدارە رامین حسێن پەناهی، زانیارولوقمان مورادی کرایەوە.[5]
- کۆچی دوایی نووسەر و راگەیاندکار کەمال رەئوف محەمەدکەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ لە هۆڵندا.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 34
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە تەواوی پارێزگاکان
2.👁️هەندێک ئامار لەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان
3.👁️کۆمسیۆن رێژەی گشتی بەشداری دەنگدەرانی راگەیاند
4.👁️کۆمسیۆنی سلێمانی هۆکاری کەمیی بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدان دەخاتەڕوو
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بایکۆت، بۆتە بژاردەی کۆمەڵگا!
2.👁️بەرنامەی لیستی 105 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان 30-09-2018
3.👁️پەیڕەوی دەنگدان و لەیەکجیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان 30-09-2018
4.👁️دەقی راگەیێندراوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان
5.👁️رونکردنەوەیەک لە لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە
6.👁️شاڵاو کۆسرەت ڕەسول سەرکەوتن ڕادەگەیەنێ
7.👁️قەسەدە ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند، 49 چەتە کوژران 30-09-2018
8.👁️لێدوانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێڕاق
9.👁️هاتوچۆکردن لە نێوان پارێزگاکان قەدەغەیە و هەر دەزگایەکی ئەمنیش سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە
10.👁️هەپەگە: دەربارەی چالاکی گەریلانی و شەهید بوونی 3 گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە 30-09-2018
11.👁️هەژار، ڕێبور و سیروان; سیانەی لێکچووی هەڵبژاردنی 30-09-2018
12.👁️کۆمسیۆن وێنەی فۆرمی ئەنجامی بنکەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە کە بە فۆرمی (53) ناسراوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی کوردستان
😊 گاڵتەوگەپ
1.👁️تاکە قۆندەرەی هاوژینەکەی و کاندیدەکان
2.👁️خۆشەویستی سارا و لیستی هەڵبژاردن
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تەقەی خۆشی
📼 ڤیدیۆ
1.👁️ساتەوەختی هێرشکردنە سەر قوتابخانەی شارۆ لە شاری سلێمانی و دەستکاریکردنی دەنگەکانی ئه و بنکەیە 30-09-2018
📖 کورتەباس
1.👁️هەناسەیەک سیخناخ لە هونەر، هەمیشە بۆ نیشتمان دەسترێت
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2017

وێنەی دڕندەییەکانی سوپای تورک لە کوشتنی گەریلایەک-دا بەناوی کۆچەر دەڤریم بە ناسناوی جوما ئیمەن بڵاوکرایەوە

باکووری کوردستان
- وێنەی دڕندەییەکانی سوپای تورک لە کوشتنی گەریلایەک-دا بەناوی کۆچەر دەڤریمکۆچەر دەڤریم بە ناسناوی جوما ئیمەن بڵاوکرایەوە.[1]
باشووری کوردستان
- پەڕڵەمانپەڕڵەمانی باشووری کوردستان لەسەر پێشهاتەکانی ریفراندۆمریفراندۆم و کێشەی باشووری کوردستان و ئێڕاق کۆبووەوە. هەردوو کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان بایکۆتیان کرد.[2]
- بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامی بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکات.[2]
- دەست لەکار کێشانەوەی هەردوو پەرلەمانتار فەخرەدین قادرفەخرەدین قادر و فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.[2]
- ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شارۆچکەی سەیدسادقسەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا مانگێکی تر حکومەت داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ نەکات، ئەوا دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە، مامۆستایەکیش دەڵێت:ئەگەر ئاوڕ لە بژێوی مامۆستایان نەدرێتەوە، ئەوا کەرتی پەروەردە لەناودەچێت.[1]
- وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، دەنگۆی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە، و بنەمای نییە.[3]
- خاوەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاریگەشتیاری لە کوردستان، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێرهەولێر گردبوونەوەیەکیان رێکخست و، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد گوشار بخاتە سەر بەغدا تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان لە کوردستان رانەگرێ.[4]
- ئەنجومەنی پارێزگای (زیقاڕ) بڕیاری دا نزیکەی هەزار هاووڵاتیی کورد کە لە بوارە جیاجیاکاندا کاریان کردووە، لە کارەکانیان دەرکران و ماوەی 48 کاتژمێریان بۆ چۆڵکردنی پارێزگاکە بۆ دانرا.[5]
- وەزیری بەرگریی بەریتانیا نامەیەک بۆ مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەڵێت: ئێستا کە گشتپرسی ئەنجامدراوە، داوا دەکەم لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەن.[4]
- رۆژنامەیەکی تورکی نزیک لە پارتی دەسەڵاتدار ئاشکرایکرد، ئەنکەرە رەوانەکردنی داهاتی نەوتی هەرێمی بۆ هەولێر راگرتووە.[6]
- وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، هەنگاوی جدییان ناوە بۆ ئەوەی فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێم و کەرکوککەرکوک و هەموو ئه و کارانەی لە دەسەڵاتی فیدراڵیدان بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند.[6]
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە، پارەی فرۆشتنی نەوتنەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە راگیرابێت و دەڵێت کڕیارەکان راستەوخۆ پارەی هەرێم دەدەن و هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رانەگیراوە.[6]
- بە هەزاران ئاوارە لە حەویجەحەویجەوە روو لە باشووری کوردستان دەکەن، ئەو ئاوارانە کە تازە لەژێر دەستی داعشداعش رزگاریان دەبێت، داوادەکەن هەر لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بمێننەوە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی کوردنشینی ڕەققە بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیاندا، لە ئەنجامی شەڕێکدا کە ئەمڕۆ لەو گەڕەکەدا ڕوویدا 13 چەتەی دیکەی داعشداعش کوژران.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق: لە ساڵی 2017دا 130 هەزار هاوڵاتی کوردستانیان جێهێشتووە
✌️ شەهیدان
1.👁️کۆچەر دەڤریم
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2016

هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشینی حەلەب

- پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو تیمەکانیان نارنجۆکێکیان لەژێر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکدا هەڵگرتووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو کەسەوە کە ماتۆرسکیلێکیان پێبووە بۆ تەقاندنەوەی دانراوە، بەڵام تائێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.
- چەتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا بە هاوان و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشینی حەلەب، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا 10 تۆپی هاوانیان هاویشتوەتە سەر گەڕەکەکە.
- پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بڕی 6 ملیار دینار بۆ مامۆستایان دابین بکات.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
✌️ شەهیدان
1.👁️(Remezan Hacî (Mîtan Dêrik
2.👁️رمضان حجي (ميتان ديرك)
3.👁️رەمەزان حاجی (میتان دێرک)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2015

هێزی پێشمەرگەی کوردستان 12 شەهید و 29 بریندار هەیە

- هێزەکانی‌ پێشمەرگەی‌ کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی‌ بۆ گرتنەوەی‌ چەند گوندێک لە رۆژئاوای‌ کەرکوک دەستپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان 12 شەهید و 29 بریندار هەیە. هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویەتی گوندەکانی (مەنسوریە، سەدە، کواس عەرەب، کواس کورد، محەمەد خلیل، غەڕا، گوبێبە)ی‌ ئازاد بکات.
- بەرپرسێکی‌ وەزارەتی‌ ئەوقافی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 250 چەکداری‌ کورد لە ریزەکانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش کوژراون، تەئکیدیشی‌ لەسەر کەمبوونەوەی‌ بوونی‌ چەکدارانی‌ کورد لەنێو ئەو رێکخراوەدا کردەوە.
- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد کە گەریلاکان لە ناوچەی گەلی دۆسکی چالاکیان ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا زیاتر لە 30 سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون.
- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماتوو لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە دوو هاوڵاتی کراو هەردوو هاوڵاتییەکەش کوژران.
- لە سایتەکانی نزیک بەتیرۆرستانی‌ داعش گرتەیەکی‌ ڤیدیۆی‌ بڵاوکرایەوە کە تیایدا ئەو تیرۆرستانە ژمارەیەک پێشمەرگەی دیل بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە شەهید دەکەن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 16
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەبوبەکر عەلی رەحیم
2.👁️ئەردەوان بەحری قادر مزوری
3.👁️تەیب کامیل رەشید
4.👁️حەمادە فەقێ سەلیم ئاکۆیی
5.👁️دلێر محەمەد حەسەن
6.👁️ژیلوان فایەق قادر کافرۆشی
7.👁️سەربەست حەسەن زەردۆیی
8.👁️سەروەر کەریم محەمەد
9.👁️سەرکەوت سەید سادقی
10.👁️شڤان قەرەهەنجیری
11.👁️عەلی عەبدولحەسەن عەبود
12.👁️عەلی گەرمیانی
13.👁️قەهار مەرزانی
14.👁️محەمەد سەلیم
15.👁️کارزان فەریق محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەبو محەمەد کوردی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2014

رەبیعە

- پێشمەرگەی‌ کوردستان نێوەی‌ سەنتەری‌ رەبیعەرەبیعەی‌ کۆنترۆڵکردەکاتەوە و داعشداعش لە پاشەکشەدایە و فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام دەسوڕێنەوە و مۆڵگەکانی‌ داعش بۆردوومان دەکەن.
- لە سنووری داقووقداقووق (40 کیلۆمەتریی باشووری کەرکووک) چەند بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقینەوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوتۆڕی میدیایی رووداو بەهۆی تەقینەوەکانەوە 5 پێشمەرگە بریندار بوون. هیوا حوسامەدین پەیامنێری رووداو کە لەو سنوورە رووماڵی شەڕەکانی پێشمەرگە و داعش دەکات بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە برینداربووە.
- لە شەڕەکەی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش لە گوندی وەحدەی سەر بە قەزای داقوق، کە هێزەکانی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانیش شانبەشانی پێشمەرگە بەشدارن لەو شەڕەدا، عەقید شێرزاد قادر، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ترکەلان شەهید بوو.
- گەریلایەک لە سنوری‌ کەرکوککەرکوک شەهید بوو.
- بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بڕیار درا هەڵەبجەهەڵەبجە بکرێتە پایتەختی ئاشتی.
- ئەمشەو هاتوچۆ لە کاتژمێر 12 لە کەرکوک تا کاتێکی نادیار قەدەغە دەکرێت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئایدز و شێرپەنجە هەڕەشە لە پارێزگای سنە دەکەن
2.👁️پۆلیس تاوانەکانی دوو مانگی رابردووی هەولێری راگەیاند
3.👁️پۆلیسی هەولێر 7 تاوانی دوو مانگی رابردووی ئاشکراکرد
4.👁️دهۆک.. ژمارەی‌ ئاوارەکان لەدانیشتوانی‌ شارەکە زیاترن
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاماری گەشتیاری باشووری کوردستان
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەمین ئیسماعیل میرۆ
2.👁️حەسەن حەمەئەمین مستەفا
3.👁️خەیروڵڵا ئەڵڵاکۆز (ئاگر کۆبانی)
4.👁️رەجەب حەسەن شاهین
5.👁️زیاد حەویز رەشید
6.👁️سلێمان عەبدوڵڵا نەبی
7.👁️شاخەوان ئیسمائیل رەزا، ناسراو بە هەڤاڵ گیڤارا
8.👁️شیرین حەسەن ناسراو بە (ڤیان رۆستەم)
9.👁️شێرزان قادر
10.👁️فەرهاد ئەحمەد حەمەد دۆلەمەڕی‌
11.👁️محمد ايبك (جكدار اندوك)
12.👁️محەمەد ئیبەک ناسراو بە (چەکدار ئاندۆک)
13.👁️محەمەد شێخ ساڵح ناسراو بە (قەندیل کوبانێ)
14.👁️مستەفا یۆلداش ناسراو بە (باهۆز چیا)
15.👁️مصطفى يولداش (باهوز جيا)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2013
30-09-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- تەرمی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، جیهاد دڵپاک لە گۆرستانی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.
- دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا بەسەر چیای مەتین و ناوچەی نێروه و رێکاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک سووڕانەوە.
- یەکێک لەبریندارەکانی تەقینەوەکەی دوێنێی هەولێر بەهۆی سەختەی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
- هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جیهاد دڵپاک
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2012

مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی ئاکەپە

- پێشنیوەرۆی ئەمرۆ، یەکشەممە، چوارەمین کۆنگرەی پارتی دادو گەشەپیدان دەستیبەکارەکانیکردو لەهەرێمی کوردستانەوە هەر یەک لەمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمو بەرهەم ساڵح وەک نوێنەری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمارو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیو ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری لەکۆنگرەکەدا دەکەن.
لەمیانەی وتارەکەیدا ئەردۆغان وتیشی، "داوا لەبرا کوردەکان دەکەم هاوکارمان بن لەنەخشەرێی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تورکیا".
لەوتاری دەستپێکی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دادوگەشەپێداندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سڵاوی بۆ هەولێرو سلێمانی نارد، هاوکات داواشی لەکورد کرد هاوکاری بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا.
- لەبەرامبەر دانەمەزراندیان، دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکانی دەڤەری گەرمیان بروانامەکانیانو ئەو پرۆگرامانەی لەماوەی چوار ساڵی خوێندندا خوێندیانه، لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیاندا سوتاندیان.
- لە شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی هەواڵگری سەرباز و پۆلیسەکانی سوریا روویدا و 54 کوژراو برینداری لێکەوتەوەو زیانێکی زۆریشی بە بازاڕای ناوچەکە گەیاند.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2010
30-09-2010
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️ئاشتبوونەوەی بنەماڵەی ئەحمەد تورک و بنەماڵەی شەریف تەمەللی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2005
30-09-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️جنكباز ملا أحمد (هيزل جودي)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2004
30-09-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دەستێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فراوانی د.ا و د.ت لەناوچەوی خوی دژی جەنگاوەرانی پژاک.
- تیرۆرکردنی مەلایەکی عەرەب لەبەردەمی مزگەوتی عومەر زەیاب لە موسڵ، مەلای ناوبراو بەوە رازینەبووبوو کە فەتوایەک بۆ کوشتنی کورد و بیانە دەربکات.
- تیرۆرکردنی بەرپرسی پاسەوانەکانی پارێزگاری کەرکوک لە کەرکوک.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-2001
30-09-2001
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- 6 ئەندامی کوردی شورای ئێرانی خۆیان کەنارگیر کرد، بەهۆی ئەوەی کە مافی کورد لە ئێراندا پێشێلکراوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1997
30-09-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ادت لە ئەنەدۆڵ رایگەیاند، کە سوپای تورک لە باشووری کوردستاندا دەستی گرتووە بەسەر بنکەی سەرەکیی پکک دا و لەم هێرشەیدا تاوەکو ئەمڕۆ 350 پێشمەرگەی شەهید کردووە، بەڵام باسی زیانەکانی خۆیی نەکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1995
30-09-1995
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دەرکردنی بەیانێک لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاق، لە دژی تیرۆری رامیاری لەلایەن ئیسلامییەکانەوە، بۆ کوشتنی رێبوار ئەحمەد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1991
30-09-1991
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیبراهیم مەولود (ئیسماعیل سەکران)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1989
30-09-1989
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️دلێر عوسمان محەمەد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1986
30-09-1986
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️ڕەمەزان خلۆ عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1981
30-09-1981
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- حدکا، نەخشەیەکیی سەربازیی لەشکری ئێرانی دەست کەوت، لەو نەخشەیەدا پیلانی داگیرکردنەوەی کوردستان کێشرابوو.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1978
30-09-1978
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کوردستان موکریانی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1976
30-09-1976
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی شامار ئەمین (عەلی شامار)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1952
30-09-1952
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دەرچوونی ژمارە 89ی رۆژنامەی هەولێر، کە لەم ژمارەیەوە حوسەین رەشوانی بووە سەرنووسەری.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1924
30-09-1924
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان، لیژنەیەکی بۆ کێشەی سنووریی نێوان تورکیا و ئێڕاق پێکهانی، لیژنەکە لە 3 ئەندام پێکهاتبوون، کە ئەمانە بوون: کۆلۆنێل پاولیس، کۆنت تەلەکی و وێرسن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1922
30-09-1922
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- گەیشتنەوەی شێخ مەحمودی بەرزنجی بۆ شاری سلێمانی، لە کاتێکدا کە ئینگلیزەکان سزای دووخراوەیی هندستانیان لەسەر لابرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 30-09-1880
30-09-1880
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بالوێزی رووس زینۆڤیڤ، تەلەگرافێکی بۆ پترسبورگ نارد و رایگەیاند، کە شای ئێران تکا لە رووس دەکات کە لەشکر بنێرێتە سەر سنووری ئازربایجان و داواشی لە عوسمانییەکان کردووە کە هەوڵی دامرکاندنەوەی راپەڕینی کورد بدات و ئەو زیانانەشی کە لە ئێران کەوتووە هەموویان پێ ببژێرێت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,03 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574