فەرماندەی هەرێمی حەفتانینی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە پەیامێکدا کە بە تایبەت ئاڕاستەی جاشەکانی دەوڵەتی تورک کردووە کە بەشداری لە هێرشە داگیرکەریەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا دەکەن.
فەرماندەی هەپەگە وتی، ئەوانەی پێشەنگایەتی ئەو ئۆپڕاسیۆنانە دەکەن بە تایبەت سەرۆک جاشەکانی هەر یەک لە گوندەکانی بێژوح، مەرگەح، هەدریش و کرۆر. بەو نەفس نزمانە دەڵێین ئەو کردەوانەی ئێوە دەیکەن بۆتان ناچێتەسەر و وەکو چۆن ماڵ و موڵکی گەلی ئێمەتان تێکدا، بە هەمان شێوە هەموو بوونێکتان دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان.
'ئەوەی شەڕی لەگەڵدا دەکەین، تەنها سوپای دەوڵەتی تورک نیە'
راگەیێنراوەکەی فەرماندەی هەپەگە لە هەرێمی حەفتانیندا هاتووە:
ئۆپڕاسیۆنی چنگ و چنگی پلینگ کە سوپای چەتەکان بە سەرپەرەشتی ئەردۆغان لە دژی هەرێمەکەمان دەستی پێکردووە، ساڵێکی تێپەڕاند. لە دژی هێرشی چەتەکان، خۆڕاگرییەکی بێوێنە و مێژوویی لە کەسایەتی زاگرۆس، عەگید، ئامارا، ڕووبار، بێریتان، تۆڵهلدان، ئەسمەر، گۆران، ڕوستەم، زەلال، مەزلوم، فەرمان، زانا و مزگیندا لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە بەڕێوە چوو و ئەم خۆڕاگریەش بە هەموو هێزیەوە بەردەوامە.
ئێمە لە حەفتانین، نەک تەنها لە دژی سوپای دەوڵەتێک شەڕ دەکەین، بەڵکو لە دژی هێزی چەتەکان شەڕ دەکەین کە بۆ دراو خۆیان فرۆشتووە و لە کوردستان و دەروەی کوردستان کۆیان کردووەتەوە و بە دڵی سوپا دەجوڵێنەوە.
'ئەگەر وڵاممان دابایەوە، گەلەکەمانیان لە ناو گوندەکان کۆمەڵکوژ دەکرد'
بەر لە ئێستا لە گەڵ ئەوەی چەندین جار بانگەوازیمان لەوان کردبوو، بەڵام ئەو جاش و چەتانە گوێیان لێنەگرتین. دوایین جاریش لە دژی گوندەکانی پیربولا و بانیکا هێرشێکی ترسنووکانە ئەنجام درا. ئێمە وەکو هێزی هەرێمەکە، بۆ ئەوەی زیان بە گەلەکەمان نەگات، وڵاممان نەدایەوە. ئێمە ئەم سوپای چەتانە هەر لە جزیر و نسێبین و سورەوە دەناسین. ئەگەر وڵاممان دابایەوە، گەلەکەمانیان لە گوندەکان کۆمەڵکوژ دەکرد.
ئەو چەتانە، کاتێک تێگەیشتن کە وڵامیان نادەینەوە، بە تایبەت لە گوندی بانیکێ چەندین ماڵیان سووتاند. کاتێک ئەو هێرشانەیان ئەنجام دەدا، گوایا بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلەکەمان لە باشور، هێزەکانی عیڕاق و پێشمەرگە لە ناوچەکە تەماشاکەر بوون. لە جیاتی ئەوەی ببن با هاوکار بۆ گەلەکەمان کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە کۆچیان کرد، پشتیان تێکرد. ئێمە ئەو پرسیارەیان دیسان لێدەکەینەوە: ئەگەر ئامانجی ئێوە پاراستنی گەل نەبێت، گەلۆ ئێوە بە چی هۆکارێک ئەو ناوچانەتان زەوت کردووە؟
'ئیدی دەست ناپارێزین'
ئەوانەی پێشەنگایەتی بۆ ئەم ئۆپڕاسیۆنە دەکەن، بە تایبەت سەرۆک جاشەکانی گوندەکانی بەژوح، مەرگە، مەدریش و کرۆر. ئێمە بەو نەفس نزمانە دەڵێین، ئەوەی ئێوە دەیکەن بۆتان ناچێتە سەر. وەکو چۆن خانوو و ماڵی گەلەکەمانتان سووتاند، هەموو هەبوونتان دەبێتە ئامانجی ئیمە. وەکو چۆن ئێوە هیچ جیاوازیەک ناکەن و هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان، ئێمەش ئیدی هیچ جیاوازیەک ناکەین و دەست ناپارێزین.
تا ئێستا چەندین جار لەگەڵ ئەوەی جاشەکانی ناوچەی ئۆپڕاسیۆنەکە، کەوتوونەتە بەردەم ئامانجەکانمان، بەڵام هێزەکانی ئێمە وڵامیان نەداوەتەوە. ئێمە بە هەموو ئەو جاشانەی بەشداریان لەم ئۆپڕاسیۆنەدا کردووە، دەڵێین، ئیدی لە بەرامبەریان دەستمان ناپارێزین.
یەک بە یەک ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت
لە ناوچەکەمان، بە پێشەنگایەتی نەفس نزمێک بە ناوی جەعفەر بانەک ڕێگا دروست دەکرێت. بێگومان وڵامی ئەم کردەوەیەتان وەردەگرن. نە گەلەکەمان و نە هێزی گەریلا ئەم کردەوەیەتان هیچ کات لەبیر ناکات.
با کاتی خۆی بێت، لێپرسینەوە دەکرێت. لەسەر ئەوەی لە حەفتانین و هەموو ئەو ناوچانەی ئەوانتان بردووەتە ئەوێ، لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت. چەندین ناومان لەبەردەستە. لە داهاتوودا ناوی ئەو کەسانەی بەشداریان لە هێرشە ترسنووکانەدا کردووە، بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان ئاشکرا دەکەین.
لە بەردەم شەهیدان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان سوێند دەخۆین، هیچ هێرشێک بێوڵام نامێنێتەوە.[1]