کاتێک کەسێک بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ کەسانی چواردەور و پەیوەندی درووستدەکات، ئیتر هاوڕێیەتی بێت، یان هاوپیشە و هاوپۆل، ڕەنگە کەسانی چواردەوری بەکاریبهێنن و کەڵک لە میهرەبانی و دڵ باشییەکەی وەربگرن، ئەمەش زیانی پێبگەیەنێت.
=KTML_Bold=بەم چەند ڕێگەیە کە ماڵپەڕی the adviceable بڵاوکردووەتەوە، ڕێگری دەکەیت لەوەی چواردەورت بەکارتبهێنن.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. سنوور دابنێ=KTML_End=
مەرج نییە بە هەموو داواکارییەک کە دێتە بەردەمت بڵێیت بەڵێ، ئاساییە ئەگەر هەر پێشنیارێک کە دەخرێتە بەردەمت، بیری لێبکەیتەوە و بزانیت لەگەڵ بەرژەوەندی تۆ دەگونجێت، ئەگەر زانیت لە زیانی تۆدایە بڵێ، نەخێر بۆ ئەوەی سنوورەکەت تێنەپەڕێنن.
=KTML_Bold=2. لەگەڵ هەمووان میهرەبان مەبە=KTML_End=
پێویستە بزانیت کە هەمووان شایەنی میهرەبانی تۆ نین، سەرەتا کەسەکان بە باشی بناسە، پاشان بە پێی کەسایەتییان لەگەڵیان مهیرەبان بە، ئەگەر کەسێکیش بێڕێزی بەرانبەر کردیت، چیتر کاتی لەگەڵ بەسەر مەبە.
=KTML_Bold=3. بە ڕاشکاوی ڕای خۆت دەرببڕە=KTML_End=
کاتێک هەست دەکەیت بەکارتدەهێنن، ڕاشکاوبە و ڕای خۆت بڵێ کە ناتوانیت بەم شێوەیە بەردەوام بیت و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەیت، بەردەوام هەستەکانت مەشارەوە.
=KTML_Bold=4. متمانەبەخۆبوونت زیاد بکە=KTML_End=
زۆرکات بەهۆی نەبوونی متمانەبەخۆبوونت، هەموو ئەو شتانە دەکەیت کە کەسانی چواردەورەت پێتدەڵێن و ناتوانیت بڕیار بدەیت لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، بەڵاک کاتێک متمانەت بە خۆت و تواناکانت هەبوو، ڕێگە نادەیت کەسانی دیکە ئەم هەنگاوە بنێن. [1]