ئێستا کە وەرزی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندکارانە، پاڵپشتی گەورەکان، بەتایبەتی دایکان و باوکان بۆ خوێندکارەکان زۆر پێویستە، دەبێتە هاندانێک بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵبدەن و نمرەی بەرز بهێنن و ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوونی منداڵەکەت بەرز بکەیتەوە، ئەم وشانەی پێ بڵێ.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شانازیت پێوە دەکەم و گرنگ نییە ئەنجامەکە چییە=KTML_End=
بۆ خوێندکارەکان گرنگە نیشانیان بدەیت کە چەند شانازییان پێوە دەکەیت، ئەمەش هانیان دەدات زیاتر هەوڵبدەن بۆ ئەوەی تۆ بەردەوام بیت لەوەی شانازییان پێوە بکەیت.
=KTML_Bold=2. تۆم خۆشدەوێت=KTML_End=
ئەم وشەیە هاوشێوەی نان و ئاو پێویستە بۆ منداڵەکەت، بۆ ئەوەی زیاتر متمانەی بە خۆی هەبێت، جگە لەوەش هانی دەدات زیاتر سەرکەوتووبێت لە ژیاندا.
=KTML_Bold=3. وازمەهێنە=KTML_End=
کاتێک هەست دەکەیت منداڵەکەت بێزاربووە بە خوێندن، پێویستە پێی بڵییت کە وازنەهێنێت و ئەو دەتوانێت بەسەرسەختییەکاندا زاڵ بێت.
=KTML_Bold=4. هەست بە هەوڵەکانت دەکەم=KTML_End=
هیچ شتێک لەو هەستە خۆشتر نییە بۆ منداڵەکەت کە هەستبکات هەوڵەکانی دەبینرێن و شەونوخونی و ماندوبوونەکانی هەست پێدەکرێن.
=KTML_Bold=5. کات تێدەپەڕێت=KTML_End=
پێویستە بیری منداڵەکەت بهێنیتەوە کە کاتەکان بە خۆش و ناخۆشەوە تێدەپەڕن، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە پێویستە کەڵک لە کاتەکەی وەربگرێت و لەگەڵیدا چێژ وەربگرێت. [1]