نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی #سلێمانی# بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری ئێڕاقی و هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ.
ئەمڕۆ سێ شەممە #27-12-2022# بەرزبوونەوەی نرخی لیترێک بەنزین لە جۆرە جیاوازەکانی لە بەنزین خانە ئەهلییەکان لەنێوان 25-50 دینار بووە لە شاری سلێمانی.
نرخی لیترێک بەنزین (سوپەر) لە هەزار و 300 دینارەوە بۆ هەزار و 325 دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی لیترێک بەنزینی (موحەسەن) لە هەزار و 150 بۆ 1200 دینار بەرزبووەتەوە، نرخی لیترێک بەنزین (نۆرماڵ) بەرزبووەتەوە بۆ 1025 دینار، کە پێشتر بە هەزار دیناری ئێڕاقی بوو.
یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە بەرانبەر بە دیناری ئێڕاقی.
هەروەها یەکێکی تریش لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، زۆربوونی خواستە لەسەری، کە هاووڵاتیان بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و ئەنجامدانی گەشت، لەم چەند ڕۆژەدا خواستیان بۆ کڕینی بەنزین زیاتر بووە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 547 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!