جۆرە گیایەکی سرووشتی لە زۆر ناوچەی شاخاویی کوردستان هەیە کە بنەکەی هاوشێوەی پەتاتەیە و نرخی گرانە و هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
ئەو گیایە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ناوی جۆراجۆری هەیە، لەوانە ''گیاڵۆکە''، ''بنکێ گیای''، ''پتاتووشک''، ''شەپرزۆک''، ''کرتوب''، گونەڕێوی و ''گیا سالمە / سارمە (salep) ''.
ئەو جۆرە گیایە خۆڕسکە و لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەکان دەڕوێت، گیایەکی سەلکدارە و بنەکەی هاوشێوەی پەتاتەیە، بەڵام کەمێک بچووکترە، گەلێک جۆری هەیە، سەلکەکەی دەهاڕێت و ماددەیەکی نیشاستەی لێ دەردەهێنرێت، وەکوو شیر دەخورێتەوە. هەروەها هاڕاوی ئەو گیایە بۆ درووستکردنی دەرمان و بەستەنی (دۆندرمە) بەکار دەهێنرێت.
نرخی یەک کیلۆی ئەو گیایە لە بازاڕدا زیاتر لە 120 هەزار دینارە، خواستی زۆریشی لەسەرە و زیاتر هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 726 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!