ئامادەکار: #کامەران سوبحان#
2020
من لە ڕۆژگاری خۆیدا زۆرم نووسی، شیعر و نامە بۆ هاوەڵ و دۆستان. ڕەنگە بەلاشتانەوە سەیر بێ، بیرەوەریی ڕۆژگاری دەربەدەریی و خەم و ئازار، بەڵام بەداخەوە زۆرێک لەو دەستنووس و لاپەڕانە، وەک بەرهەمی تری نووسەرانی پێش خۆم، بوونە خۆڵەمێش و تەپوتۆز، نە خۆم و نەکەسیش نەیانزانی کەوتنە کوێ؟ کۆتا ڕۆژەکانی تەمەنم، هەر ڕۆژێ لە شار و هەر ڕۆژێ دەرد و بەڵایەک تەنگی پێ هەڵچنی بووم! لە کوێ دەمپەرژا بگەڕێمەوە سەر ئەو نامانە؟! گۆران ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا و خۆی بە لاپەڕەکانی بەردەستییەوە خەریککرد، بۆ ئەوەی ئەو خەم و ئازارانەی ناخی بشارێتەوە! [1]