- لەدایکبوونی موزیکوان و گۆرانیبێژ قادر دیلان لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی.
- لە یەکێتیی سۆڤیەتدا چەند لیژنەیەکیان ناردە نێو گوندە کوردەکانەوە، تاوەکو کەرەستەی زمانەوانی و ئەتنۆگرافی و فۆلکلۆری کوردی کۆبکەنەوە، کە دوو زانای بەنێوبانگی تێدا بەشداربوون، لەوانە ئەمینی ئەڤداڵ و حاجی جوندی.
- ساڵانی سییەکان: 3 خوێندکار لە دەرچووانی بەشی کوردیی زانکۆی لێنینگراد، یو. یو. ئاڤالیانی و قەناتی کوردۆ و ئی. ئی. تسوکەرمان لە بەشی دوکتۆرا وەرگیران و ساڵی 941 دوکتۆرایان تەواو کرد.
- کۆتایی سییەکان: دامەزراندنی ڕێکخراوێکی بچووک بە نێوی پارتی ئازادی کوردستان بە سەرۆکایەتیی عەزیز زەندی لە خۆرهەڵاتی کوردستان، ئەم ڕێکخراوە بەیانێکی دەرکرد و تێیدا مژدەی هاتنی سوپای سۆڤێتی ڕادەگەیەنێت، کە چیدی فاشی نامێنێت.
- شەهید کردنی ئیسماعیل خانی سمکۆ بەدەستی داگیرکەری ئێرانی.
- بەپێی ئامارێکی ناتەواو، زیانی کورد لە شۆڕشی ئاگریدا: ڕووخانی 165 گوند و 6.816 خانووش ڕووخێنراوە.
- کاڕڵ هەدانک باسێکی بە زمانی ئەڵمانی لەسەر شێوەزمانی گۆران بڵاوکردەوە.
- کابرایەک کە نێوی ئاڕتاشەس ئابێگهاین بووە و ڕەنگە ئەرمەنی بووبێ، وتارێکی لە بارەی ژیانی بیری کوردەوە بە ئەڵمانی لە گۆڤاری ڕۆژهەڵاتدا بڵاوکردەوە.
- دامەزراندنی کۆمەڵی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی دەستووری زمانی کوردی لەلایەن تۆفیق وەهبییەوە.
- تا ساڵی 931: ڕاپەڕینی هۆزی جەلالی و یارمەتیی کۆماری ئاگری.
- بڵاوکردنەوەی هەردوو پەڕتووکی جلیوە و مەسحەفا ڕەشی یەزیدییەکان لەلایەن خۆرهەڵاتناسی ئیتالیایییەوە فرلانی بە زمانی ئیتالی.
- یان 931 1349 ک، کۆچی دوایی زانا و نووسەر مەلا ئەسعەدی خێڵانی.
- یارمەتیی کورد و ئەرمەنەکانی یەکێتی سۆڤیەت بۆ شۆڕشی ئاگری، کە سۆڤیەت ناچار بوو بە توندی سنووری خۆی و تورکیا چاودێری بکات.
- لە ئەنجامی هێرشی تورک بۆسەر چیای ئاگری، 165 گوند و 6816 خانووی کورد ڕووخێنران.
- ژمارەی کوردە جوولەکەکان لە قودس گەییشتە 4.369 کەس.
- مێژوونووسی کورد محەمەد ئەمین زەکی بەگ، بەرگی یەک و دووی پەڕتووکی کورد و کوردستانی سەرلە نوێ نووسییەوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و هونەرکاری کورد، مام فەتحوڵڵا، لە گوندی وەرتێی ناوچەی بالیسان.
- لەدایکبوونی نووسەر فوئاد عێزەت.
- لەدایکبوونی تەحسین بەگ سەعید بەگی ڕابەری یەزیدییەکان.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی لاوانی کورد لە بەغداد.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی برایەتی لە سلێمانی.
- دامەزراندنی پڕۆژەی ئاو و ئەلەکتریک لە سلێمانی.
- و 1939: پڕۆفیسۆر مالوان، پشکنینەکانی خۆیی لە گردی بەراکی سەر ڕووباری خاپوور کرد، کە پەرستگایەکی نموونەیی دۆزییەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی تاڕادەیەک دۆزینەوەی نووسین.
- نرخی جووتێک کڵاشی هەورامی بە 150 فلس بووە.
- دامەزراندنی قوتابخانەی نێوەندیی کوڕانە لە سلێمانی.
- حەپسەخانی نەقیب، نامەیەکی دەربارەی مافی نەتەوایەتیی کورد بۆ کۆمەڵەی گەلان نارد.
- دامەزرانی یەکەمین تیپی تۆپی پێ لە سلێمانی، لە قوتابخانەی نێوەندیی فەیسەڵیە، بە سەرپەرشتیی مامۆستای وەرزش شاکیر سەید کەریم، تیپەکە لەم یاریزانانە پێک هاتبوو، محەمەد عەلی جەمیل سائیب، جەمال حاجی ئیبراهیم ئاغا، قەدری تۆفیق فیکرەت، بەدیع نەزهەت، شێخ قادری سەی عومەر، حوسەینی میرزا ساڵح، عەزیزی میرزا ساڵه، حوسەینی کەریم بەگ، حامید قادر سەعید، بەهجەت عەونی، جەلال ئەمین بەگ، تۆفیقە ڕەش و ڕۆستەم بەگی ئەفراسیاو بەگ.
- ڕاپەڕینی حەمە ڕەشید خان لە ناوچەی ماکۆ، کە سەرۆکی هۆزی جەلالییەکان بوو.
- لەدایکبوونی جەمیل محۆ.