ناو: هێرۆ
ناوی باوک: عەبدوڵڵا #گۆران#
ساڵی لەدایکبوون: 1947
$ژیاننامە$
هێرۆ عەبدوڵڵا گۆران کچی شاعیری ناسراوی کورد مامۆستا گۆرانە.
لە ساڵی 1947 لە لەدایکبووە.
لەگەڵ (مومتاز نوری عەلی) هاوسەرگیری کردووە،
هێرۆ گۆران لەگەڵ هاوسەرەکەی بایەخیان بە پەروەردەکردنی نیشتیمانپەروەرانە و پێشکەوتنخوازانەی هەر چوار منداڵەکەیان (ئاری، ئالان، ئەردەلان و تەلار) داوە و هەروا بۆ تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژی بەرز.
شاعیر و نووسەرێکی ناسراوە و هەر لە ساڵی 1964ەوە چەند کۆمەڵە کورتەچیرۆک و شیعری بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کورتەچیرۆکی بە ناونیشانی (شەمەندوفەر) بڵاوکردۆتەوەو تاساڵی 1970 لەسەر بڵاوکردنەوەی کورتە چیرۆک بەردەوامبووە و لەوانە کورتە چیرۆکێک بە ناونیشانی(خەون) و یەکێکیتر بە ناونیشانی(تۆڵە) کە لە گۆڤاری (الثقافة الجدیدة)دا بڵاوکراوەتەوە.
هێرۆ گۆران چەندان وتاری لە ڕۆژنامە عەرەبی و کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە، لەوانەش لە هەفتەنامەی(بیری نوێ - الفکر الجدید)دا، هەروا چەند بەرهەمی وەرگێڕدراو و چەندان پارچە شیعری نووسیوە و لە بەرهەمەکانیدا سەرنجی گیانی سەردەمانەو داهێنان دەدرێت، ویڕای بایەخدان بە کێشەکانی ئافرەتان و مرۆڤی چەوساوە و دەستنیشانکردنی وردی باری ڕاستەقینەی ژیانی کۆمەڵایەتی.
هەر لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە بۆتە ئەندامی شانازیی یەکێتی نووسەرانی کوردو لە چەندان کۆنگرەو کۆڕی یەکێتیی نووسەراندا ئامادەبووە.
هەرزوو بۆتە ئەندامی حیزبی شیوعی عێڕاق و کوردستان و بە دڵسۆزی و بێ کۆڵدان لەپێناو هێنانەدیی ئامانجەکانی حیزبدا خەباتیکردووە.
هەروا بۆتە ئەندامی پەیوەستگای بەرگری لە مافەکانی ئافرەتان و، هاوڕێ هێرۆ گۆران لەخەباتیدا جیاوازبووە و گەلێک خزمەتی گرنگی بەحیزبەکەی پێشکەش کردووە بەتایبەتی لە باودۆخی خەباتی نهێنیدا بەبێ ترس و سڵەمینەوە.
هێرۆ گۆران مرۆڤێکی دڵسۆزە و زۆری بەخشیوە لە مەسەلەکانی خەباتی نیشتیمانی و خەباتی ئافرەتانی کوردستان و بۆ بەرگری لە مافەکانی ئافرەتان و یەکسانییان لەگەڵ پیاواندا لە هەموو بوارەکاندا. بەتایبەتی لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی پێشکەوتنخوازدا داهێنانی ئەنجامداوە.
نووسەر هێرۆ گۆران دوا کۆمەڵە کورتە چیرۆکی بە ناونیشانی چرکەساتەکان و هەروا (شیعرەکان و....وتارەکان دەربارەی ئەفرەت و کۆمەڵ) ساڵی 2020چاپ و بڵاوکردەوە.[1]