$گرانەتا$
گرانەتا بریتیە لە نەخۆشیەک کە بەهۆی بەکتریایی salmonella مرۆڤ توشی دەبێت، گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و زۆر بڵاوە و لە زۆربەی وڵاتانی نیمچە پێگەیشتوو هەیەو ساڵانە بە هەزاران کەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن.
هۆکاری توش بوون بە نەخۆشیەکە بەکتریایەکە بەناوی (salmonella typhi) کە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بە بەکتریای نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە.
بەکتریاکە توانای ژیانی هەیە لەخاک بۊماوەی 1-5 مانگ و لەبەفر و ئاوبۆماوەی 2-3 مانگ لەپیسایی بۆماوەی 25 ڕۆژ دەژی وە لەشەست پلەی سەدی بۆماوەی 20خولەک دەژی.
$نیشانەکانی لەهەفتەی یەکەمدا$
1 - تا (کە دیارترین نیشانەی نەخۆشیەکەیە) پلەگەرمی لەسه ڕوی 39-41دە بێت.
2 - سەر ئێشە
3 - ئازاری ماسولکەکان
4 - کەمبونەوەی لێدانی دڵ و زیادبوونی هەناسەدان.
5 - قەبزی
6 - سک چوون و ڕشانەوە بە تایبەتی لەمناڵدا.
7 - لەرز
8 - بەڵخ بوونی زمان ووشک بوونەوەی ناودەم
$نیشانەکانی لە کۆتایی هەفتەی یەکەمدا$
1 - دەرکەوتنی پەڵەی پەمەی لە سنگ ودەم وچاوی نەخۆش کەبۆماوەی 24 کاتژمێردەمێنێتەوە دواتر پەڵەی تردروست دەبن.
2 - گەورە بوونی سپڵ وجگەری نەخۆش بەڕێژەی٪35.
3 - کۆکە
4 - ئاوسانی سک
5 - سکچوون هەندێکجارهەبونی خوێن لەپیسایی.
$لە کۆتایی هەفتەی دووەمدا$
1- ووڕ بوون
2- بوورانەوە
3- مردن (ئەگەر چارەسەر نەکرێت)
$ئاڵۆزیەکانی ئەم نەخۆشییە$
- توشبون بە بەدخۆراکی.
- ئازاری زۆر جومگەکان.
- کەم بونەوەی گەشەی ئیسک و ماسولکە.
[1]