ئایا خواردنەوەی چای سەوز بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، یاخود زیانی هەیە؟
پزیشکان لەسەر ئەو ڕایە سوورن، کە چای سەوز بۆ خانمانی دووگیان یەگجار بەسوودە.
=KTML_Bold=سوودەکانی چای سەوز بۆ خانمانی دووگیان بریتین لە:=KTML_End=
1- باڵانسی فشاری خوێن لە قۆناغی دووگیاندا ڕادەگرێت.
2- کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ئێسقانەکان و ددانەکانی کۆرپەلە،
3- بەسوودە بۆ گەدەی خانمانی دووگیان و لە دڵەکزە دەیپارێزێت.
4- چای سەوز بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە، خانمانی دووگیان لە حاڵەتی تووشبوون بە خەمۆکیی دووگیانی دەپارێزێت.
5- باڵانسی شەکری خوێنی خانمانی دووگیان ڕادەگرێت.
6- بەڵام پێویستە بزانن خانمانی دووگیان نابێت زیادەڕۆیی بکەن لە خواردنەوەی چای سەوز و ڕۆژانە تەنیا کووپێکی بچووکی لێ بخۆنەوە. [1]