ئەمڕۆ #17-08-2022# لە مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتى کوردستان#، #فازڵ میرانى# سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (میر حازم میر تەحسین بەگ)، میرى ئێزدیانى کوردستان و ئێراق و جیهان کرد.
لە دانیشتنەکەدا، کە #هۆشیار زێبارى# ئەندامى مەکتەبى سیاسى، و مەحمود ئێزدى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان ئامادەبوون. وێڕاى بەخێرهێنانى میوانان، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئێراق و کوردستان و دوا پەرەسەندنە سیاسییەکان و ئالەنگارییەکان.
سکرتێرى مەکتەبى سیاسى باسى مێژووى پێکەوەژیانى ئاشتیانەى نێوان سەرجەم ئایین و ئایینزاکانى هەرێمى کوردستانی کرد، کە جێگاى شانازییە، جەختى لە ڕەسەنایەتى کوردانى ئێزدى کردەوە، کە هەمیشە جەنابى سەرۆک #مەسعود بارزانى# تەئکید لەو ڕەسەنایەتی کوردانى ئێزیدى دەکاتەوە.
سکرتێرى مەکتەبى سیاسى، جەختى کرد کە پشتیوانى هەموو ئەو هەوڵ و ڕێککارە دەستوورى و یاساییانە دەکەن، کە پارێزگارى لە پێگە و نوێنەرایەتى برا ئێزدییەکان دەکات، بە گرینگی زانی ڕێککەوتنى #شەنگال# وەکوو خۆى جێبەجێ بکرێت.
لە لاى خۆیەوە میر حازم میر تەحسین بەگ سوپاسى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەى کە لێیان کرا، و باسى مێژووى پێکەوەژیانى ئاشتیانەی لە هەرێمى کوردستان کرد، و هیواى خواست کە کوردستان هەر لە پێشکەوتندا بێت. [1]