هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەڕۆژی 23ی ئەیلوولی ساڵی 1932 لەگوندی تورجانی سەر بەشاری #سەقز# لەرۆژهەڵاتی کوردستان هاتەجیهانەوه. هەر لەتەمەنی گەنجیدا بەبیستنی گۆرانییەکانی هونەرمەندی کورد مامۆستا حەسەن زیرەک، کەئەو کات لەڕادیۆیی کوردی تاران و کرماشان بڵاودەبوونەوە، خولیای هونەری گۆرانی خوێندن بوو.
ساڵی 1966 بۆ یەکەم جار لەڕادیۆی سنەدەنگی بڵاوکرایەوەو چەند گۆرانییەکی لەڕادیۆ سنەتۆمار کرد کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا.
هونەرمەند ئیبراهیم فەتاحی بەهاری ساڵی 1971 لەڕادیۆ مەهاباد بەهاوکاری هونەرمەندی خوالێخۆشبوو تۆفیق عەزیزی ناسراو بەتۆفیقی تارژەن بەئامێری تار و دایرەگرینگتیرین گۆرانییەکانی لەوانە تۆز دەکا، تۆز دەکا، مریەمێ چەندەجوانی و بەر قەڵا مەڕۆ ی تۆمار کرد کەهەموویان بەرهەمی خۆی بوون.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانییانەلەڕادیۆ مەهاباد ئیبراهیم فەتاحی لەسەرانسەری کوردستان ناسرا. بەتایبەت گۆرانی تۆز دەکا، تۆز دەکا لەناساندن و ناوبانگ دەرکردنیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ئەم گۆرانییانەلەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەڕادیۆ کوردی بەغدا و ڕادیۆکانی مەهاباد و کرماشان و قەسری شیرین بڵاوکرانەوە.
هەر لەو ساڵەدا لەڕادیۆ مەهاباد بەهاوکاری هونەرمەندی موزیکژەن رەشید فەیزنیژاد و تیپی مۆسیقای شاری مەهاباد چەندین گۆرانی دیکەی لەبەرهەمەتایبەتەکانی خۆی تۆمار کرد.
ساڵی 1977 لەڕادیۆ کوردی کرماشان، کەئەوکات هونەرمەندی ناودار مەزهەری خالقی بەڕێوەبەری ئەم ڕادیۆیەبوو، چەند گۆرانییەکی بەهاوکاری هونەرمەندانی بۆکانی لەوانەشمشال ژەنی بەتوانا و هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بەقالەمەڕە تۆمار کرد. هەر لەو ساڵەدا هەمان بەرنامەی لەڕادیۆ سنەپێشکەشکرد.
ئیبراهیم فەتاحی بێجگەلەتۆمارکردنی گۆرانی لەڕادیۆکان لەکۆڕ و دانیشتنەکانی ماڵان و لەکۆبوونەوەی تایبەتی هونەرمەندان بەرهەم گەلێکی زۆری تۆمار کردووە، لەوانە لەگەڵ هونەرمەندان: حەسەن زیرەک، ناسر ڕەزازی، عەبەدەڕژێ، عەلی خەندان، سەید ئیبراهیم سەقزی، ئیبراهیم قادری و چەندانی دیکە.
ساڵی 1993 لەگەڵ هونەرمەند میدیا حوسێن لەشاری سلێمانی گۆرانییەکانی چنووری و چنووری و سینەمەڕ مەڕی پێشکەشکرد.
سەرەتای ساڵی 2005 هونەرمەند ئیبراهیم فەتاحی لەسەر بانگەێشتی کەنالی ئاسمانی KURD SAT لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم قادری بەرنامەیەکی هاوبەشیان پێشکەشکرد، کەئەمەدوایین بەرنامەی تەلەفزیۆنی هونەرمەند ئیبراهیم فەتاحی بوو.
مامۆستا ئیبراهیم فەتاحی لەماوەی ساڵانی چالاکی و خزمەتی هونەری بەبواری مەقام و گۆرانیبێژی، کۆمەڵێک بەرهەمی پڕ بایەخ و گرینگی پێشکەش بەهونەری گۆرانی و موزیکی ڕەسەنی کوردی کرد. زۆربەی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندەلەلایەن هونەرمەندانی دیکەوەدووپاتکراونەوه، کەئەمەکاریگەری هونەری ئیبراهیم فەتاحی لەسەر هونەرمەندانی دیکەدەردەخات. دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر بەسەر پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیدا، ئەم بەرهەمانەئێستاش هەر لەبیرو زەینی خەڵکی کوردستاندا ماون و لەبیر ناچنەوە. بۆ وێنەگۆرانییەکانی تۆز دەکا، تۆز دەکا و مریەمێ چەندەجوانی پاش سەدان جار گوێگرتن، هێشتا هەر نوێین و مۆرکی هونەری ڕەسەنی کوردەوارییان پێوەدیارە.
سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە14ی کانوونی دووەمی ساڵی 2006 هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد مامۆستا ئیبراهیم فەتاحی بەهۆی وەستانی دڵ لەشاری بۆکان کۆچی دواییکرد.
هونەرمەندی میللی ئیبراهیم فەتاحی دوای 40 ساڵ کارو خزمەتی هونەری بەبواری گۆرانی ڕەسەنی کوردی لەتەمەنی 74 ساڵیدا لەماڵی خۆی لەکۆڵانی سەرو لەگەڕەکی ساحیلی شاری بۆکان ماڵئاوایی لەژیان کرد.