$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێت: شەوی ڕابوردوو ڕووناکییەکە لە ئاسمانی سنەدا بینراوە کە جێی ترس و نیگەرانی نییە. خۆش ئیقبال دەشڵێت: ئەو ڕووناکییە تەنە ئاسمانییەکان بووە تەنها و هیچ شتێکی دیکە نەبووە و داوا لە دانیشتووانی شاری سنە و ئەو چەند شارەی دیکە دەکات گوێ بە پڕوپاگەندەکان نەدەن و نەترسن.[3]
- سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) ڕوویداوە.[5]
- دیاکۆ توتونچی، هەواڵنێری پایگای خەبەریی ڕێکار، لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی چاوپێکەوتنی بەرپرسانی قەزایی لە شاری #مەهاباد#دا، لە لایەن حامد حەیدەری، بەرپرسی شۆرای شاری مەهاباد، هێرشی کرایە سەر.[6]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورک کاتژمێر 08:10 دا چیای خانتور و گەلیی پساخا-یان لە هەرێمی سندیان لە ناوچەی #زاخۆ# لە پارێزگای #دهۆک# بۆردومان کرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286892/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی گوندی ناودارۆک-ی برادۆستیان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی گوندی ناودارۆک-ی برادۆستیان کرد=KTML_ImageCaption_End=
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی #ناودارۆک#-ی دەڤەری #برادۆست#یان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر کەوتەوە و زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گەیشت.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی #سلێمانی# ڕایگەیاند، بە مەبەستی چاکسازی و پاککردنەوەی کامێرا و سێنسەرەکانی و گۆڕینی هەندێک لە گڵۆپەکانی ناو تونێلی پێشڕەو، تونێلەکە ئەمشه و و سبەی شه و دادەخرێت. ئاماژە بەوەشدراوە، داخستنەکە لە سەعات 8 ی ئێوارە بۆ 1 ی شه و دەبێت.[2]
- ژمارەیەک لەکارمەندانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە #کەرکووک#، لە گردبوونەوەیەکی ناڕازیدا داوا دەکەن وەکو کارمەندی هەمیشەیی دابمەزرێنرێن.[3]
- بەپێی میدیاکانی نزیک لە #پەکەکە#: پارتی 5 شاخی تری لە زاخۆ ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە.[1]
- پەیمانگای ژنانی سەرکردە بە هاوکاریی بەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا کۆنگرەیەکی لە شاری کەرکووک ئەنجامدا. ئەو کۆنگرەیە بۆ هەڵسەنگاندنی پرسەکانی تایبەت بە ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکان و فێرکردنی پیشە بۆ ژنان و ڕووبەرووبوونەوەی گێچەڵ بە کچان و ژنان لە قوتابخانە و شوێنی کارکردن بوو.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی ئەنجامی نافەرمیی دووبارە هەڵبژاردنەوەی شارەوانیی ئیستانبول، ئیمام ئۆغڵو پاڵێوراوی جەهەپە 4 ملیۆن و 741 هەزار و 868 دەنگی بەدەستهێناوە و بینالی یڵدرم پاڵێوراوی ئاکەپە 3 ملیۆن و 935 هەزار و 453 دەنگی بەدەستهێناوە.[1]
- لیژنە چوار قۆڵییەکەی (ئەمریکا، بریتانیا، سعودیە و ئیماڕات) لە ڕاگەیاندراوێکدا نیگەرانییەکانی خۆیان لەمەڕ ئەو بارگرژییانە دەربڕی کە لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی هاتۆتە ئاراوە و مەترسییەکانی هەژموونی ئێران-یشیان بە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و یەمەن وەسف کرد.[3]
- لە دەیەمین کۆنگرەی ناوەندی (PEN)ی کورد، (#شێرزاد حەسەن#)ی چیرۆکنووسی باشووری کوردستان، وەکو سەرۆکی شانازی هەڵبژێردرا.[4]
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری چەند سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا واژۆکرد. ترەمپ دەڵێت، سزاکانی ئەمجارە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەگرنەوە.[5]