بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندن
لە ڕێکەوتی #04-02-2021# (16 ڕێبەندانی 1399) دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا کە لە هەرێمی چەم شلێری سەر بە شاری #پێنجوێن#ی باشووری کوردستان سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان لە چوارچێوەی بەڕێکخستن کردنی گەڵدا بوون لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی ڕژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیدا دەگەنە پلەی شهادەت و پەیوەست دەبن بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستانەوە. بەو بۆنەیەوە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزیان، هەموو خزم و کەس وکار و دۆستانیان و سەرجەم گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت لە شارەکانی #کرماشان# و #سنە# دەکەین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە خاوەندارێتی لەو شەهیدە پێشەنگانە یەکڕێزی و یەکگرتوویی خۆیان نیشان بدەن.
رژیمی چەوسێنەر و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی میراتگر و هەڵگری کۆی عەقڵییەت و زهنییەتی تاریخی دەسەڵاتی پاوانخواز، قۆرغکار و ناوەندگەرای ئێ#ڕانیە#. سیستەمێکە کە هەموو ڕێبازەکانی دژەمرۆیی، بێ ئەخڵاقانەی دوور لە پێوان و پێوەری کۆمەڵاتی و ئینسانی بۆ بە چۆک داهێنان و بێ ناوەڕۆک کردنی کۆمەڵگا بەکار دەهێنێ. لە هێچ ڕێکارێکی قیزەون، هەلپەرستانە و ترسەنۆکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆ نابوێرێ. لاپەڕەکانی مێژووی دەسەڵاتی ئێرانی پڕن لە نموونەی پیلانگێڕێ لە دژی ئازدیخوازان، تێکۆشەرانی شوناس و مافی گەلان و وێنای دزێو و نامرۆڤانەی ئەو دەسەڵاتە بە باشترین شێوە نیشان دەدەن. بێ گۆمان دەسەڵاتی ئێرانی بەردەوام بە دوو شێوە هەوڵی داوە بۆ لەناوبردنی تێکۆشەران و پێشەنگانی ئازادی کۆمەڵگە. یەکەم بە ڕێبازی تواندنەوە و پاکتاوی فەرهەنگی و زهنییەتی، واتە بۆ سەپاندنی هەژمۆنی و پەرەپێدانی حوکمڕەوایی خۆیی هەوڵیداوە کە فەرهەنگی ڕەسەنی کۆمەڵگا و نرخ و بەهاکانی لەناو بەرێ. بە تایبەت لەهەمبەر ئەو گەڵانەی کە خاوەن پێگەی فەرهەنگی بەرجەستە و دیارن لە مێژوودا و بە ئاسانی دەسەڵاتداری پەرگالی ناوەندی ئێرانی قەبووڵ ناکەن و پێداگرن لەسەر پێوانەکانی ژیان و پێوەرەکانی ئازادی. پەرگاڵ دەسەڵاتی ئێرانی بە دەست داگرتن بە سەر بنەماکانی کۆمەڵگە و چەواشەکردنیان کەسایەتی کۆمەڵایەتی و مێژوویی لاواز دەکات و بەو شێوەیە کۆمەڵگە بەچۆکدادەهێنێ و فەرهەنگ و نرخەکانی پەیوەست دەکا بە پێکهاتەی خۆیەوە. بەو شێوازە دەسەڵاتی خۆی مایندە دەکا. دووهەم، لە ئەگەری بەرخۆدان و خۆڕاگری کۆمەڵگە و پابەندی بە نرخەکانیەوە و خاوەندارێتی لە ڕاستەقینە کۆمەڵاتیەکەی، ڕێبازی پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژی بەکاردەهێنێ. واتە ئەگەر نەیتوانی بە سەر زهنییەت و ئەندێشەی کۆمەڵگەیەکدا زاڵ بێ، ڕوو دەکاتە لەناوبردنی جەستەیی و کوشت وبڕ مرۆڤەکان و ڕێبازگەڵی دڕندانە.
کاتێک چاو لە مێژووی پڕ تاوانی دەسەڵاتی ناوەندی ئێرانی دەکەین، هەر کاتێک کە نەیتوانیوە بە ڕێکاری سەربازی و لە ڕێی هێزەوە بەسەر بزووتنەوە و تێکۆشەڕانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆییدا سەرکەوێ، ڕووی لە ئاکاری دژەمرۆیی و ترسەنۆکانەی پیلانگێری کردووە. ئەو مژارە واتە پیلانگێڕێ لەهەمبەر کەسان و کۆمەڵانی خۆڕاگر وەک نەریتێکی دەسەڵاتی ئێرانییە و نیشان لە ئەوپەڕی هەلپەرستی و خووی دڕندانەیەتی. لەهەمان کاتدا دیاریدەدەری ئەو ڕاستییەیە کە پەرگالێ داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی هەموو شتێک فیدا دەکا و کردوویەتی. دیاردەی پیلانگێڕی و گەلەکۆمە لە هەمبەر هەموو گەڵان و تێکۆشەرانیان بەتایبەت گەلی کورد و خەباتکارانی بەکار هێندراوە. زۆرینەی ڕێبەران و پێشەنگانی گەلەکەمان بەو ڕێبازە کەوتوونەتە بەر بۆسە و ناو داوی داگیرکەری و شەهیدکراون. لە ڕۆژی ئەمڕۆدا سیستەمی چەوسێنەر و دژەئەخلاقی کۆماری ئیسلامی هەمان نەریت وەک ڕێبازی سەرەکی گەیشتن بە ئامانجە پراگماتیستیەکانی لە کوردستان و هەموو هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەکاردەهێنێ. پووچەڵکردنەوە و بەربەرەکانی لەبەرامبەر ئەو نەریتەی دەسەڵاتی ئێرانی وەک سەرەکیترین ئەرکە و دەبێ ئەزموونی پێویست لەو ڕووداوانە وەرگرین بۆ ڕیسواکردنی دەسەڵاتی کۆمارێ سێدارەی ئیسلامی هەموو هەوڵدانمان بخەینە گەڕ.
هەروەک ئاماژەمان پێدا لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکدا دوو هەڤاڵمان شەهید دەخرێن. لە ڕێکەوتی باسکراودا دوو کەس بە ئامانجی دیتنی گرووپێکی هەڤاڵانمان لە هەرێمی چەمی شلێر سەردان دەکەن. ئەو دوو بەکرێگیراوە بە پڵانێکی لەپێشدا داڕێژراو دەچنە لای هەڤاڵانمان و لە دەرفەتێکدا پیلانی قێزەونی خۆیان ئەنجام دەدەن. لە ئاکامدا شەوی چوار لەسەر پێنجی مانگی شووبات بەرامبەر لەگەڵ 16 ڕێبەندانی 1399 هەتاوی هەڤاڵانمان زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا بە شێوازێکی نامرۆڤانە و دڕندانە شەهید دەکرێن. ئەو ڕووداوە جارێکی دیکە سیمای دژەمرۆڤ و بێ ڕەوشتی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی نیشاندا. هەروەها پیلانگێڕبوونی دەسەڵاتی وڵایەتی فەقیهی سەلماند.
هەڤاڵانمان زاگرۆس و شەوگەر دوو پێشەنگی ڕاستەقینەی تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵگری بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕی بوون. هەڤاڵ زاگرۆس مانی کەسایەتێکی نموونە و تامەزرۆی حەقیقەت و ڕاستی و شوێن هەڵگری تێکۆشەرانی مەزنی ئەو ڕێگایە بوو. ئاست بەرزی ئەخلاق و ڕەوشتی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتوویی و زانستی ئاوێتەی دڵنزمی و پێوان کردبوویە خۆشەویستی هەڤاڵان و جێگای متمانە و بڕوا. بە توانایی لە ناساندن و گەیاندنی ئەندێشەی ڕێبەرئاپۆ تایبەتمەندێتی بەرجەستەی هەڤاڵ زاگرۆس بوو. لەسەر ئەو بنەمایەش ماوەیەکی درێژ ئەرکی ڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی #پژاک#ی وەئەستۆ گرت و بەرپرسانە لە پەرەپێدانی بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ کاری شایستە و بە پێزی بە ئەنجام گەیاند و شوێن پەنجەی لە خەباتی ڕاگەیاندنی پژاک و کۆداردا مایندەیە. هەروەها فرەڕەهەندی لە کەسایەتیدا بەرچاو و چارەساز بوو.
هەڤاڵ شەوگەر چیا لە هەموو ڕەهەندەکانی ڕێکخستنیدا بەرپرسیارانە بەشداربوو و پلەکانی تێکۆشانی یەک بەیەک بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند. هەم لە بەڕێکخستن کردن و بەرێکخراوبوونی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکانە بەشداریکرد و هەم دڵسۆزانە پێشەنگایەتی کۆمەڵایەتی وەئەستۆ گرت. یەکێک لە چالاکانی بواری ژینگەپارێزی و وڵاتپارێزی و ڕێ پێشاندەری گەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. خۆبەخشانە و دڵنزمانە تێکەڵی خەبات و تێکۆشان بوو و پرۆسەی کادربوونی بە خێرایی تێپەڕاند و ماوەیەک لە خەباتی ڕاگەیاندنیدا جێگای گرت و ڕۆڵیگیڕا. بەردەوام ویست و خواستی ئەوەی هەبوو کە لە نزیکەوە گەل لە ئامێز گرێ و ئەرکە ناتەواوەکانی بە ئەنجام بگەیەنێ. هەر دوو هەڤاڵ بە پرۆژە و بەرنامە ئامادەکاریان دەکرد کە هەنگاوی تۆکمە لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا هەڵگرن مەخابن شەهادەت دەرفەتی بەهەرەمەندی زیاتری لێهەستاندین.
لە کۆتاییدا وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک جارێکیتر بە بۆنەی شەهادەتی ئەو هەڤاڵانەوە سەرخۆشی و پرسەی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزی ئەو شەهیدانە و هەموو گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خۆمان بۆ درێژەپێدانی ڕێگای ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دووبارە دەکەینەوە و ئەو کارە قیزەون و دژەمرۆڤانەیەی کۆماری سێدارە و پێلانگێری ئیسلامی بێ وەڵام ناهێڵینەوە.
ناسنامەی ئەو هەڤاڵانە بەم شێوەیەیە.
ناو و پاشناو: مێهدی ڕزایی
ناسناوی ڕێکخستنی: زاگرۆس مانی
ناوی باوک: ئەحمەد
ناوی دایک: عێزەت
خەڵکی شاری: کرماشان
دیرۆکی بەشداربوون: 2014
دیرۆکی شەهادەت: 4 شوباتی 2021
ناو و پاشناو: ئاکۆ فەتحی
ناسناوی ڕێکخستنی: شەوگەڕ چیا
ناوی باوک: سەید موراد
ناوی دایک: شەرافەت
خەڵکی شاری: سنە
دیرۆکی بەشداربوون: 2018
دیرۆکی شەهادەت: 4 شوباتی 2021
#28-03-2021#