دەقی پرسەنامەکەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ:
هەڤاڵ و برای ئازیز: محەمەد شێخ عوسمان- ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن و سەرنووسەری المرصد
هەڤاڵ: هەرێم عوسمان
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری خاتوو نەعیمە شێخ سەعید
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نەعیمە شێخ سەعید) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و دایکی کۆچکردووتان جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!