ناو: محێدین
ناوی باوک: مستەفا ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1923
ساڵی شەهیدبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کاولەباس#ی سەربە شارەدێی #سیدەکان# لە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی کاولەباسی سەربە شارەدێی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
محێدین مستەفا ساڵح، ساڵی 1923 لە گوندی کاولەباسی سەربە شارەدێی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کەسایەتییەکی ناودارى ناوچەکە بووە، خێزانداربووە.
ساڵی 1962 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1971 بە فەرمانی #مستەفا بارزانى# دەکرێتە ئامر بەتاڵیون سەربە بارەگاى بارزانى و لەژێر چاودێری #ئیدریس بارزانى# دەبێت و بەشداریی زۆربەی شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان و #سۆران#ی کردووە. دواتر کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن لە هێزی بارزان.
ساڵی 1982 کاتێک بە سەردان لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان کە ئەو کات ناوچەی ئازادکراوی شۆڕش بووە، ژمارەیەک بەکرێگیراوى ڕژێمی #بەعس# هێرش دەکەنە سەر ماڵەکەی و ئاگری تێبەردەدەن و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەختدا ناوبراو شەهید دەبێت.[1]