ئەفڕی باڵی نییە
سەر ئەبڕی خوێنی نییە
لە دنیای ڕاستەقینەی مرۆڤدا، ئەوەی سەرببڕدرێ، خوێنی لێدێ، یان ئەوەی بفڕی دەبێت باڵی هەبێت، بەڵام لە هۆنراوەی مەتەڵەکەدا بەپێی زانستی ڕەوانبێژیی کارێک کراوە کە خەیاڵی گوێگر دەبات بۆ جێگەیەکی تر، ئەفڕی باڵی نییە، مەبەست لە گەڵای دارە کە لە وەرزی خەزاندا دەوەرێ، لەکاتی وەرینیشدا بەئاسماندا سەما دەکات تا دەکەوێتەخوار، سەمای گەڵا لەکاتی کەوتنەخوارەوەدا بە فڕێن چووێنراوە، سەر ئەبڕی خوێنی نییە واتە: کاتێک گەڵا لێدەبێتەوە، هیچ خوێنێکی لێنایەت، ئەوەش بە سەربڕین چووێنراوە. وەڵام (گەڵا وەرین) . [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,149 بار مشاهده شده است