دەقی لێدوانەکەی #بزووتنەوەی گۆڕان#:
لێدوانێک لە گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.
لەرێی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاویدەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێیدا، ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
هەر لێدوانێکی دیکە لەمبارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ ڕای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.
11ی 5ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!