ئاردی جۆ بەهۆی پێکهاتوە خۆراکییەکانی ناویەوە سوودی زۆرە بۆ تەندرووستی مرۆڤ؛ لە ئێستادا ژماریەکی بەرچاو لە هاووڵاتیان نان و سەمونی جۆ بەکاردەهێنن ڕۆژانە.
دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک سوودەکانی نانی جۆ و جیاوازییەکانی لەگەڵ گەنم بڵاوکردووەتەوە.
$سوودەکانی ئاردی جۆ بۆ تەندرووستی مرۆڤ:$
1- یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دەدا، بە بەراورد بە نانی گەنم بۆ کەسانی تووشبو بە نەخۆشی شەکرە.
2- چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
3- یارمەتی دابەزینی کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن دەدات.
4- خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
5- پاراستنی جگەر و تەندرووستی کۆئەندامی هەرس و ڕێگری کردن لە درووستبوونی بەردی زراو.
6- بڕێکی باش لە هەندێک کانزای گرنگی تێدایە وەک زنک، ئاسن، بۆیە ڕێگری دەکات لە کەم خوێنی؛ هەروەها مەگنسیۆم، کالسیۆم ، فسفۆڕ، مەگنسیۆم، مەنگەنیزی تێدایە.
7- یارمەتیدان لە خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک و هەندێک جۆری شێرپەنجە.
8- خۆپاراستن لە قەڵەوی و یارمەتی دان لە دابەزینی کێش لە کاتی ڕجیم.
9- ڕێگری کردن لە دابەزینی فشاری خوێن.
10- خۆپاراستن لە ڕەبۆ.
11- پاراستنی تەندرووستی پێست و گەش بوونەوەی و ڕێگەگرتن لە درووستبوونی چرچولۆچ و خاڵ و سیسی دەموچاو.
12- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و سیەکان و پاراستنی تەندرووستی شانە و خانەکانی لەش.
$نانی جۆ و نانی گەنم؛ گرنگترین جیاوازیەکان:$
1- نانی جۆ کەمتر ڕێژەی شەکر لە خوێن دا بەرز ئەکاتەوە چونکە Glycemic Index (GI) کەمترە.
2- بڕێکی زیاتر ڕیشاڵی جۆری بێتا گلۆکانی تێدایە بۆیە ئەو کەسە ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری دەکات.
3- بڕێکی کەمتر لە کالۆری تێدایە بە بەراورد بە نانی گەنم.
$ئەو کەسانەی نابێت نانی جۆ بخۆن:$
1- ئەوانەی نەخۆشی گەنم یان هەیە.
2- ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە ماددەی گلوتین هەیە یان حەساسیەتیان بە دانەوێڵە هەیە.
3- ئەو کەسانەی نەخۆشی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە باشترە بۆ ماوەی دوو تا چوار مانگ نەیخۆن یان زۆر کەمی لێبخۆن.
4- لە کاتی ڕێجیمی لۆکارب و کیتۆ و هاوشێوەکانی ڕێگا پێدراو نییە. [1]