'خۆڕاگرانی 14ی تەمووز لە چالاکییەکی ئەفسانەییدا یەکیان گرت'
سیاسەتمەدار-نووسەری کورد فوئاد کاڤ سەبارەت بە ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز ڕایگەیاند کە شەهیدانی شۆڕشگێڕ بە ئازایەتی، ئەخلاق و بەرخودانیان لە چالاکیەکی ئەفسانەییدا یەکیان گرت.
سیاسەتمەدار- نووسەری کورد فوئاد کاڤ بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز قسەی بۆ ANF کرد.
فوئاد کاڤ بە بیریهێنایەوە کە کادرە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی پەکەکە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستی زۆر گرنگدا ڕۆڵیان بگێڕایە، لە زیندانی ئامەد بەدیلگیران و وتی، دوای بە دیلگیرانیان سیاسەتی دانپێدانان، چۆکپێدادان و شکاندنی ئیرادە لە دژیان جێبەجێ دەکرا. ئەوگەر ئەو سیاسەتە سەربکەوتایە، شکستدانی پەکەکە لە زیندانی ئامەد گورزی گەورەی لە شۆڕشی کوردستان، لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوەشاند. هەر بۆیە هەم زیندانی ئامەد ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو، لە لای شۆڕش و دژبەری شۆڕش، هەمیش بەرەوپێشچوون و گەورەبوونی بزووتنەوەی پەکەکە خاوەنی ڕۆڵ و ئەرکی گرنگ بوو. کاتێک لەو سۆنگەیەوە هەڵبسەنگێندرێت نیشاندانی ئیرادە لەوێ یاخود شکاندنی ئیرادە کاریگەریی لە بەرژەوەندی شۆڕش یاخود دژی بەرژەوەندی شۆڕش دادەنا. هەر بۆیە ئەو بەرخودانەی لەوێ نیشاندا هەم بەرخۆدانی شۆڕشی کوردستان بوو، هەمیش بەواتای بەرخودانی شۆڕشی داهاتویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. لەبەر ئەوەی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەموو ڕۆڵ و پەیامێکی گرنگی هەبوو.
فوئاد کاڤ بەبیری هێنایەوە کە پێش چالاکی 14ی تەمووز چەندی چالاکی گەورە لە زیندانی ئاماە کرابوون لەوانە چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان و چوارەکان. سەرباری گەورەیی ئەو چالاکییانە و ئەوەی ئیرادە و کەسایەتی کادرەکانی پەکەکەی بە هەمووان نیشاندابوو، کاریگەریی گەورەشی کردبووە سەر زیندانەکان، بەڵام تێکۆشان لە دژی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت، ئەنجاموەرگرتن و کۆتاییهێنان بە کردەوەکانی دوژمن لە زیندانی ئامەد پێویستی بە چالاکی نوێ، هەڵوێستی نوێ و هەڵوێستێکی سەربەرزانەی جیاواز لە دژی ڕژێمی 12ی ئەیلول هەبوو. ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز بەو جۆرەبوو.
سیاسەتمەدار فوئاد کاڤ ئەوەی خستەڕوو کە چالاکی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز چالاکییەکی خواخراو بوو و بە بیری هێنایەوە کە دەبوایە چالاکیەکە پێشتر ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەستەی دادگا مافی قسەکردنی بە پێشەنگی چالاکی محەمەد خەیری دورموش نەدەدا، هەر بۆیە چالاکییەکە دواکەوت.
فوئاد کاڤ وتیشی، لە 14ی تەمووزی 1982دا دەستەی دادگا جارێکی دیکە مافی قسەکردنی بە هەڤاڵ خەری دورموش نەدا. هەڤاڵ خەیری بە پێداگرییەوە داوای مافی قسەکردنی کرد و ڕایگەیاند کە لێدوانێکی زۆر گرنگ دەدات، ئەو لێدوانە پڕۆسەی دادگایی، کارەکانی ناو زندان و ڕەوتی زبوتنەوەکە یەکلایی دەکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە دادگا مافی قسەکردنی پێدا و هەڤاڵ خەیری دورموس قسەی کرد و باسی ئامانجەکانی سیاسەتی ئەشکەنجە لە زیندان، واتای ڕژێمی 12ی ئەیلول و ڕۆڵی پەکەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە هەلومەرجی ئێستادا لە بەردەم ئەنجامدانی پاراستنی سیاسی ڕێگریی زۆر گەورە بوونی هەیە. هەروەها ئاماژەی بە گوشارەکان بۆ دانپێنانی زۆرەملێ، هەوڵەکانی ناوزڕاندنی پەکەکە کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی ئەو کردەوانە لەمڕۆ بە دواوە دەست بە ڕۆژووی مردن دەکەن.
فوئاد کاڤ ڕاشیگەیاند، کە دواتر کەمال پیر و هەڤاڵێکی دیکە بەشدارییان لە چالاکیەکەی خەیری دورموشدا کرد و وتی، بەشدارییان لە ڕۆژووی مردندا کرد. دواتر هەڤاڵان هاتنەوە بۆ زیندان. ئەو کاتە لە دادگا نەبووم. لەگەڵ هەڤاڵ عاکیف یەڵماز پێکەوە لە ژوورێکدابووین. دوای ئەوەی زانیاری بە ئێمە گەیشت، لە ئەنجامی گفتوگۆ و تاوتوێکردنی لەگەڵ هەڤاڵان ئێمەش بەشداریمان کرد.
واتە دوای دوو ڕۆژ هەڤاڵ عاکیفیش بەشداری لە ڕۆژووی مردندا کرد. بەم جۆرە هەڤاڵ خەیری دورموش دوای ئەوەی خرایە ژووری تاکەکەسی لە زیندان بەم جۆرەی وتبوو: ئێمە سەرکەتین، ئێمە سەر کەوتین، ئێمە بە شەش کەسەوە سەرکەوتین.
واتە ئەو ڕۆژە لە دادگا شەش کەس دەستیان بە ڕۆژووی مردن کردبوو. دوای دوو ڕۆژیش لە زیندان دوو هەڤاڵ دیکە بەشداربوون و ژمارەی چالاکوانەکان گەیشتە هەشت کەس. بێگومان دواتر بەشداربوون هاتەئاراوە، گەورەبوو. بەم جۆرە ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز دەستی پێ کرد.[1]