سەرچاوەی کوردی پڕۆژەیەکی خۆشبەخشە لە بواری زمانەوانیی بۆ بڵاوکردنەوە و کۆکردنەوەی سەرچاوە ئەدەبی و زمانییەکان لە ڕێکەوتی ساڵی 2020 وەکوو یەکەمین پڕۆژەی فەرمی کوردی لەلایەن مامۆستا #ئەحمەد دڵشاد شوانی# لە ئەپڵکەیشنی تیلگرام دامەزرا بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان -ئێراق.
بێگومان لە پشتەوەی هەر کارێک کۆمەڵێک هۆکارن هەن، ئەو هۆیانەش بووە سەرچاوەی درووستبوونی بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە:
1-ڕێکارە تەندرووستییەکان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەکان ئەمەش دەبێتە هۆی ئاستەنگی بۆ توێژەران بەتایبەت لە ساڵی 2020 لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 ئاستەنگیەکی یەکجار زۆر بۆ توێژەرانی #زانکۆی کەرکووک# درووست بوو.
2-نەبوونی پەرتووکخانەی پێویست لە ناوچە جێناکۆکەکان لە پێناو بەدەستهێنانی سەرچاوە دیاریکراوەکان.
3-نەبوونی پەرتووکخانەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی.
4-پەرتەوازەی لەبڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە سایتە کوردییەکاندا.
ئامانجەکانی ئەم دامەزراوەیه:
1-ئاگادارکردنەوەی توێژەران و ناساندنی پەرتووک و تێزەکان لە هەبوونی سەرچاوەی نوێ.
1-کۆکردنەوەی توێژینەوەکان: پەرتووک ، گۆڤار ، نامەی بەکالۆریۆس ، ماستەر ، تێزی دکتۆرا.
2-ئاسانکاریکردن بۆ توێژەران لە بەدەستهێنانی سەرچاوەکان بە کەمترین کات بەبێ بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆر.
3-دوورکەوتنەوەو ڕێگری کردن لە خوێندکار لەپێشکەشکردنی توێژینەوەی ئامادەکراو.
4-گەڕانەوەی متمانە لەنێوان توێژەر و سەرپەرشت.
5-خزمەتکردن و دەوڵەمەندکردنی ماڵپەڕەکانی ئەنتەرنێت و پەرتووکخانەی کوردی تایبەت بە زمانی و ئەدەبی کوردی. [1]