ناو: ئارش
ناوی باوک: مستەفا کامیل
ناوی دایک: ئەمیرە کەریم ڕەشید
ڕۆژی لەدایکبوون: #03-12-2007#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئارش مستەفا: وەرزشکارێکی گەنجی کوردە، خەڵکی شاری سلێمانییه، خوێندکاری قۆناغی ئامادەییە لە ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی کردووەتە وەرزشی تایکواندۆ و بەردەوام بووە لە ڕاهێنان لە یانەی تایکواندۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی باوکی مامۆستا مستەفا کامیل، خولیای وەرزش و پەرەپێدانی ڕاهێنانەکانی و هەوڵدان بۆ ناساندنی توانای گەنجانی کورد لە ئاستی ئێراق و ئاسیا، ئامانجی ئارش بووە.
هەمیشە تەواوی تواناکانی خۆی بۆ بەهرەکانی تەرخان کردووە و خاوەنی پشتێنی ڕەشە لە وەرزشی تایکواندۆ.
لە چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆیی بەژداربووە و پلەی نایابی بەدەست هێناوە و لە ئاستی دەرەوەش بەژداربووە و ئاستی زۆرباشی تۆمارکردووە، ئەمەش بەشێک لەو سەرکەوتنانەی لە ئاستی دەرەوەی کوردستان بەژداریکردووە:
لە ساڵی 2022 لە شاری #بەغدا# لە (کاسی سەفیری کۆریا)، توانی یەک مەدالیای برۆنز بەدەست بهێنێت.
لە ساڵی 2023 دا توانی لە پاڵەوانێتی (بەیرووتی کراوە) لە وڵاتی لوبنان پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهینێت.
توانیویەتی لە ئیستادا ساڵی 2024 لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی ئێراق لە شاری کەربەلا لە کێشی 55 کیلۆگرام دوای بردنەوەی (5) یاری یەک لە دوای یەک پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و بە شایستەیی هەڵبژێردرێت بۆ هەڵبژاردەی ئێراق لە ئاستی گەنجان.
وە یاریزانی تایکواندۆی یانەی #زانکۆی سلێمانی#ە. [1]