ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕایگەیاند، #شەڕڤان#ان ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2018 لە ناوچەی مەقلەی گەڕەکی ترند لە #عەفرین# 2 ئۆتۆمبێلی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان کردووەتە ئامانج و بە تەواوی تەقاندویاننەتەوە.
ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕاشگەیاندووە، شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانیان کردووەتە ئامانج و بە تەواوی تەقاندوویانەتەوە و هەموو چەتەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژراون. کاتێکیش ئۆتۆمبێلێکی تری چەتەکان چووە بۆ شوێنی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تریان، ئەو ئۆتۆمبێلەی تریش لەلایەن شەڕڤانانەوە کراوەتە ئامانج و بە تەواوی تەقێنراوەتەوە و زۆربەی چەتەکانی ناو ئۆتۆمبێلی دووەمیش کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەی شەڕڤاناندا 4 چەتەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژراون و 3 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#21-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,055 جار هاتیە دیتن