شاری #سلێمانی# لە ساڵی 1784 لەلایەن #ئیبراهیم پاشای بابان# ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراهیم پاشا شارەکەی بەناوی باوکییەوە (سلێمان) پاشا ناوناوه. سلێمانی جگە لەوەی دەبێتە پایتەختی #میرنشینی بابان# لە هەمانکاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/94/0049.JPG=KTML_Photo_Alt=سلێمانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/94/0049.JPG=KTML_Photo_End=
بەشە دیالێکتی #سۆران#ی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە بەشە دیالێکتی گۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی 1851 وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە #جەنگی یەکەمی جیهان#ی، شاری سلێمانی دەخرێتەسەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحمود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی هەڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. پارێزگای سلێمانی لە چەند شارۆچکەیەک پێک هاتووە گرنگترینیان شارۆچکەی #پێنجوێن#ە کە وەک دەرزوازەیەکی گەورە واەیە لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پاش ئەویش #چەمچەماڵ# بە پلەی دووەم دێت کە دەروازەی دووەمی شارە ڕووی ناوچەکانی خوارووی ئێراق. سلێمانی بە هاوینە هەوارەکانی وەکوو هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا و #سەرچنار# و #دوکان# و #سەرتەکی بەمۆ# و #کونەماسی# و ئەزمڕ و قەرەداغ و بەناوبانگە چەندین هاوینە هەواری دڵ ڕفێی دیکەش. پارێزگای سلێمانی دوو بەنداوی گەورەی تێدایە وەک بەنداوی دوکان و #دەربەندیخان# کە ئەوانیش وەک ناوچەیەکی گەشتیاری ناوزەند دەکرێن و بەهاران خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.
لەناو شاری سلێمانیدا چەند مەزار گایەکی بەناوبانگی تێدایە و وەک مەزارگەی #کاک ئەحمەدی شێخ# و #شێخ مەحمودی حەفید# کە لەناو #مزگەوتی گەورە#ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان دادەنرێت لە ئێستادا بەهۆی ئەو ڕۆشنبیرییە فراوان و دێرینەی کە هەیەتی، بە شاری هەڵمەت و قوربانیش ناوی دەرکردووە بەهۆی ئەو قوربانییە گەورانەی کە خەڵکی ئەم شارە لە سەردەمی ڕژێمدا پێشکەشیان کردووە. سلێمانی گەورەترین زانکۆی تێدایە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە #زانکۆی سلێمانی# ناسراوە، گەلێک شوێنەواری دێرین و مێژوییش هەن لەم پارێزگایەدا، وەکوو گردی #یاسین تەپە# و ئەشکەوتی #قزقاپان# و ئەشکەوتی هەزار مێرد. شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەڕینە گەورەکەی ئاداری ساڵی 1991 یەکەوە فراوان بوون و پێشکەوتنێکی لە بەر چاوی بەخۆوە دیوە و بە ئارامترین پارێزگاش دەژمێردرێت لە ئێراقدا، بەو هۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی ئێراقەوە خەڵکێی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگای ئەو هاووڵاتییانەی کە لە خواروی ئێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوودەکەنە ئەو شاره، ئاستی ئابووری دانیشتووانەکەشی بە شێوەیەکی گشتی مامناوەندە. شاری سلێمانی ڕۆژبەڕۆژ گەشە دەکات و لە بناری چیای #گۆیژە#دا قەشەنگ ترو جوانتر دە بێت.[1]