ناو: هاوکار
ناوی باوک: سالار
ڕۆژی لەدایکبوون: #1980/04/16#
شوێنی لەدایکبوون: #گەڕەگی ڕزگاری/سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە دوای 3 ساڵ لەگەڵ باوکی گەڕاوەتەوە بۆ شاری چەمچەماڵ وە لەوێ نیشتەجێ بووە تا تەواوکردنی خوێندنی ناوەندنی لە قوتابخانەی هەڵۆ.
لە ساڵی1994 ماڵیان دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی وە دواناوەندی لە قوتابخانەی شۆڕش تەواو دەکات.
لەگەڵ قوتابخانەی شۆڕش توانی یەکەمی قوتابخانەکانی سلێمانی بەدەست بهێنن لە پاڵەوانێتی قوتابخانەکانی پەروەردەی سلێمانی و پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا کە پێکەوە لەگەڵ یاریزانی هێرشبەری ناوداری سلێمانی هونەر عومەر، هەروەها بەشداری گۆڕەپان و مەیدانی کردووە لە پاڵەوانێتییەکانی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ قوتابخانەی شۆڕش، بەشداری کردووە لە ڕاکردنی یانەکانی شاری سلێمانی لە 200م و 4100م.
سەرەتای یاریکردنی لە گەڕەک بووە، وە دواتر دوای ڕاپەڕین بۆ یانەی وەرزشی بابەگوڕگوڕ یاری کردووە کە ئەو کات یانەکە لە شاری چەمچەماڵ بوو لە بێچوەشێران و تازەپێگەیشتووان تاکو ساڵی 1994 دواتر گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گەڕەکی ئاشتی نیشتەجێ بوون.
لە کۆتایی ساڵی 1994 پەیوەندی کرد بە تیپی میللی شۆڕش لە شاری سلێمانی لەگەڵ ڕاهێنەر (کاک شەهاب) بەردەوام بوو، هەروەها بۆ تیپی کۆڵنەدەر یاری کردووە.
دواتر لە ساڵی 1995 لەسەر بانگهێشتی ڕاهێنەران (کاک ڕزگار کە ناسراوە بە نێرە) و (کاک نەجم) هەڵبژێردرا بۆ لاوانی یانەی وەرزشی چوارباخ توانیان پلەی یەکەمی یانەکانی کوردستان بۆ لاوان بەدەست بهێنن لەگەڵ یانەی چوارباخ ,بەسەرپەرشتی (کاک ڕزگار) لە ساڵی 1996-1997، وە لەهەمان ساڵدا هەڵبژێردرا بۆ پێشکەوتوانی یانەی چوارباخ و لەو یانەیە بەردەوام بوو تاکو ساڵی 1998.
دواتر پەیوەندی کرد بە یانەی وەرزشی ئاشتی لە کۆتایی ساڵی 1998 وە بەردەوام بوو لەو یانەیە تا ساڵی 2006 و چەند نازناوێکی بەدەستهێنا لەگەڵ ئەم یانەیە و بەهۆی پێکانی ئەژنۆی وازی لە یاری کردن هێنا، هەروەها یاری بۆ یانەی وەرزشی سیروانیش کردووە.
بڕوانامەی ڕاهێنان :
تۆپی پێی 2008 بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
بڕوانامەی ڕاهێنانی تۆپی پێی 2015 بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی کە ناسراوە بە ئاستی یەک (LEVEL1).
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزش وە هەروەها ڕاهێنەری هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2004تاکو 2009.
بڕوانامەی ئەکادیمی :
بڕوانامەی دکتۆرا لە زانکۆی KENT.
هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی سلێمانی بواری وەرزش.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سلێمانی بواری وەرزش.
کاری کردووە وەک لێپرسراوی زانستخوازی بەردەوام لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2010، وە وەک سەرۆکی لیژنەی ڕاگەیاندنی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە کۆتایی 2020و2021و2022، وە سەرۆکی لیژنەی فێرگەکانی تۆپی پێی سلێمانی و دەوروبەری بووە لە 2021 و لیژنەی پەرەپێدانی داوەرانی تۆپی پێ لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی لە ساڵی 2021.
هەروەها وانەبێژی هونەری یاساکانی تۆپی پێ بووە، وە پێشتریش خزمەتێکی زۆری لە بواری داوەری کردووە بە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و ئێراق وە ئەندامی کارگێری یانەی وەرزشی ئاشتی بوو لە ساڵی 2007 تاکو ساڵی 2010 و سەرپەرشستیاری ئەو یانەیەی کردووە.
بڕوانامەی داوەری :
هەڵگری بڕوانامەی داوەری پلە سێی تۆپی پێی یاریگای گەورەی ئێراق لە ساڵی 2001 لە لایەن مامۆستای هەمووان بەڕێز (مامۆستا صەڵاح محمد کەریم)، و لە 2003 بووە داوەری پلە دووی ئێراق و لە داوەری وەستا بە هۆی سەرقاڵی لە وتنەوەی وانەکانی لە زانکۆی سلێمانی.
هەڵگری بڕوانامەی داوەری پلە سێی تۆپی پێی فوتساڵی ئێراق لە ساڵی 2008، وە بوو بە داوەری نێودەوڵەتی تۆپی پێی فوتساڵ لە2013/01/01.
داوەری خولی تۆپی پێی گەورەی کردووە لە خولی ئینگلیزی لە ساڵی 2014 تاکو 2017 لە هەرێمی کێنت KENT.
ئەو پاڵەوانێتیانەی کە داوەری کردووە :
- پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئاسیا.
- پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2015 لە ئەسفەهان و 2018 لە ئەندەنوسیا.
- پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆ کچان 2015 لە مالیزیا.
- پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئاسیا بۆ لاوان 2017 لە تایلەند و 2019 لە تبریز.
- چەندەها پاڵەوانێتی تر لە ئاسیا بۆ پاڵەوانێتی یانەکان و - هەڵبژاردەی ئاسیا لە وڵاتانی وەک ئۆزباکستان و تاجاکستان و تایلاند و مالیزیا لە 2015 تا 2019.
- پاڵەوانێتی کەنداوی عەرەب لە 2014 لە وڵاتی بەحرەین.
- یاری دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هەڵبژاردەی لاتیڤیا ساڵی 2014.
- پاڵەوانێتی ئەوروپای دۆستانە کە ساڵی 2018 لە کرواتیا ئەنجامدرا.
- یاری سێیەمی و چوارەمی جامی فوتساڵی ئەوروپا لە کرواتیا ساڵی 2018.
- یاری پێش کۆتایی جامی عەرەبی لە 2022 لە سعودیە لە نێوان هەڵبژاردەی میصر و مەغریب.
- یاری کۆتایی جامی عەرەبی لە 2021 لە قاهیرە لە نێوان هەڵبژاردەی میصر و مەغریب.
- یاری کۆتایی نێوان ئوسترالیا و تایلەند ساڵی 2015 لە پایتەختی تایلەند.
پەرتووک :
1. یاسای تۆپی پێ 2006 بە زمانی عەرەبی
2. وەرگێڕانی یاساکانی تۆپی پێی 2008/2009 بە زمانی کوردی و زمانی عەرەبی.
3. وەرگێڕانی یاساکانی تۆپی پێی 2010/2011 بە زمانی کوردی و عەرەبی.
4. وەرگێڕانی یاساکانی تۆپی پێی 2016/2017 بە زمانی کوردی.
5. وەرگێڕانی یاساکنی تۆپی پێی 2020/2021 بە زمانی کوردی.
6. وارگێڕانی یاساکانی تۆپی پێی فوتساڵ 2010 بە زمانی عەرەبی.
7. وەرگێڕانی یاساکانی تۆپی پێی فوتساڵ 2013 بە زمانی عەرەبی.
8. وەرگێڕانی یاساکانی تۆپی پێی فوتساڵ 2013 بە زمانی کوردی.
9. چۆنیاتی بەڕێوەبردنی خولە وەرزشییەکان (تیروپشک)2009.
10. چۆنیەتی بەڕێوەبردنی خولە وەرزشییەکان (تیروپشک)2016.
ئێستا مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی بەشی کۆلێژی پەروەردەیی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان - وانەی تۆپی پێ و تۆپی پێی فوتساڵ و وانەی فیسیۆلۆجیای وەرزش دەڵێتەوە.
داوەری تۆپی پێی فوتساڵ لە 2013 تاکو ئێستا بەردەوامە و یەکێکە لە بژاردەی داوەرانی ئاسیا و بەردەوام بەشداری لە خولەکانی ئاسیا و جیهان دەکات.
وانەبێژی یاساکانی تۆپی پێی گەورەیە و بە بەردەوامی خزمەتی شار و ناوچە و پارێزگاکان دەکات بۆ پێشخستن و گەیاندنی تازەترین گۆڕانکارییەکانی یاسای تۆپی پێ.[1][2]