$رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا$
- دوای ئەوەی چەتەکانی #داعش# لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک سینان چیفتیورەی سەرۆکی گشتی پارتی کۆمونیستی کوردستان (کەکەپە-KKP)یان دەستگیرکرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی #باڵەکایەتی# دەکەن.[1]
- ئەمشەو لە نزیک تێرمیناڵی #شارەزوور# لە #سلێمانی# #ئامانج بابانی#، پیشکێشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوژینەکەی #لانە محەمەد ساڵح# و منداڵەکەی لەناو ئوتومبیلەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.[1]
- کەمپینەکانی هاوکاری بۆ ڕۆژاوای کوردستان لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان بەردەوامن.[1]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت: ڕووداوی کوژرانی هەردوو پێشکەشکارەکە و منداڵەکەیان خۆکوژی بووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە نویترین هەڵوێستیدا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی، کورد فریشتە نییە و جەختیشی کردەوە، سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا باشترە لەوەی شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت.[1]
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بە زۆرینەی ڕەها شەرمەزار کرد.[1]