جۆری وشە: ناو
واتا: جۆرە کەوشێکی ژنانەیە لە دار درووست دەکرێت و تیزماڵکە چەرمێکی لێ دەدرێت کە سەر پەنجەی دەچێتە ناو.
تێبینی: ئەم وشەیە لە (سکارپینا)ی ئیتاڵی وەرگیراوە بە مانای کەوشی بچووک یا جوانکیلە، لە کاتی دەسەڵاتی عوسمانیدا لە ڕێگای زمانی تورکی ڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردی.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
باڵابەرز و بچکۆڵە پێ و ئیسکارپین
گۆرەوی و پووز سفت و سپی و ئاوریشمین
#گۆران#.[1]
ئیسکارپین/îskarpîn: ن: ئیتاڵی: scarpa
پێلاو یان بابووج و scarpine: بابووچێکی خنجیلانە؛ پێلاوی پانی بەرز.
1-لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە لە ڕێگای زمانی تورکی هاتووەتە نێو زمانی کوردی.
2-ئەو (ئی) و (ن) ی پاش و پێشی سکارپین بۆم ڕوون نەبووەوە کە کوردین یاخود تورکین لە ڕەسەندا، بۆیە هیچم لە سەریان نەنووسی وە. [2]
=KTML_Red=ئەگەر وشەکە فەڕەنسیی بێت (escarpin) ئەوا ڕاڤەکەی دیوانی گۆران گونجاوترە بۆ هۆنراوەکە: ئیسکارپین= قۆندەرەی پاژنە عانەیی.=KTML_End=
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!