نووسەری خامەڕەنگین و وەرگێڕی بەتوانا و زمانزانی لێهاتووی کورد مامۆستا شکوور مستەفا عەبدوڵڵا (1926-2003) دەرچووی کۆلیژی شەریعە بووە و ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لە قوتابخانە ناوەندیی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێراق، لەسەر هەڵوێستی ڕامیاری زۆر جار لە کوردستان دوور خراوەتەوە بۆ خواروو و ناوەڕاستی ئیراق، لە دوای ڕێکەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری بەغدا، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و لە بەشی پڕۆگرام و بەرنامەکاری کردووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/343/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=شوکور مستەفا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/343/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1975یشەوە دامەزراوە بۆ #کۆڕی زانیاری کورد# لە بەغدا و کراوە بە ئەمینداری گشتی و ڕۆڵێکی باشی بووە بە بەڕێوبردنی کاروباری لێژنەکانی کۆڕ و گەلێک پەرتووکی بەنرخی لەزمانانی تورکی و ئازەری و عەرەبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بۆ چاپکراون.
کاتێک کەمیری بەعس لە ساڵی 1979دا کۆڕی زانیاری کوردی بەکۆڕی زانیاریی ئێراقەوەلکاند و ناوی نا کۆڕی زانیاری ئێراق-دەستەی کورد مامۆستا شکوور کرا بەشارەزا لەو کۆڕەدا و بەردەوام بوو لە خزمەتکردنی زمان و مێژوو و وێژەی کوردی بە نووسین و وەرگێڕانەسەرکەوتووەکانی لەزمانانی دیکەوەبەم جۆرەکانی خۆی بەجوانترین شێوەبەئەنجام گەیاند تاکوو لە ساڵی 1996دا خانەنشین کرا و لە ساڵی 1997دا هاتە کوردستانی و لە#هەولێر# کرا بەسکرتێری کۆڕی زانیاری کوردستان و دوای درووستبوونی کۆڕەکەش لە ساڵی 1998دا دامەزراندنی و خزمەتێکی زۆری زمان و مێژووی کوردی کرد تاکوو لە 2003-09-18دا هەر لە شاری هەولێر بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد و هەر شارەشدا نێژرا.
مامۆستا شکوور مستەفا نووسەرێکی پێنووس بەهێز و وەرگێڕێکی لێهاتووی کورد بووه، لە ژیانی وێژەییدا زنجیرەیەک پەرتووکی بەنرخی لە بواری وەرگێڕان و دانان پێشکەش بەپەرتووکخانەی کوردی کرد.
=KTML_Bold=ئەمانەبەشێکیانن:=KTML_End=
1- قەڵای دمدم... نووسینی #عەرەب شەمۆ#... هێناویەتییەسەر شێوەی کرمانجی خواررو لە ساڵی 1975دا لەکۆڕی زانیاری کورد چاپکراوه
2- کۆمەڵەتێکستی فۆلکلۆری کوردی... کۆکردنەوەی دکتۆر #قەناتی کوردۆ#.. هێناویەتەسەر ڕێنووسی ئەمڕۆی کوردی باشووری کوردستان و لە ساڵی 1976دا لەکۆڕی زانیاری کوردی چاپکراوه
3- سترانا زارگوتنا کوردییەتاریخی... کۆکردنەوەی ئوردیخانی جەلیل.. هێناویەتەسەر ڕێنووسی ئەمڕۆی زمانی کوردی لە باشووری کوردستان و ئێران لە ساڵی 1978دا چاپکراوه
4- کوێر ئۆغلی... نووسینی #یەشار کەمال#... لەتورکییەوەکردوویەتییەکوردی و لە ساڵی 1979 چاپکراوه
5- ئەفسانەی شێخ بەدرەدین کوڕی قازی سیماونە... نووسینی نازم حیکمەت... لە تورکییەوە کردوویەتییە کوردی و لە1981دا چاپکراوه
6- تەنەکە... نووسینی یەشار کەمال... لەتورکییەوە کردوویەتی کوردی و لە ساڵی 1981دا لە بەغدا چاپکراوه
7- کاریتە... نووسینی یەشار کەمال... لەتورکییەوە کردویەتییەکوردی و لە ساڵی 1982 لە بەغدا چاپکراوه
8- ئەفسانەی چیای ئاگری... نووسینی یەشار کەمال... لەتورکییەوە کردوویەتییە کوردی و لە1986 دا چاپکراوه
9- زەوی ئاسن و ئاسمان مس... نووسینی یەشار کەمال... لەتورکییەوە کردوویەتییەکوردی و لە ساڵی 1989دا لە بەغدا چاپکراوه
=KTML_Bold=جگەلەم پەرتووکەبەنرخانەیشی چەند پەرتووکێکی دیکەی وەرگێڕاوەتەسەر زمانی عەرەبی لەوانه:=KTML_End=
1- مذکرات مامون بیک بن بیکەبیک... لەتورکییەوە لەگەڵ مامۆستا #جەمیل ڕۆژبەیانی#دا کردوویەتییە عەرەبی و لە198دا چاپکراوه
2- تاریخ الامارة البابانیة... نووسینی حوسین نازم بەگ.... لەگەڵ #محەمەدی مەلا کەریم# کردوویانەتە عەرەبی و لە ساڵی 2001 دا چاپکراوه
3- شیعر الشاعر الکردی عەبدوڵڵا گۆران... نووسینی حوسین عەلی شانۆف... لەئازەرییەوە کردوویەتییە عەرەبی و لە ساڵی 1975دا لە بەغدا چاپکراوه[1]