ڕەوشەن خان لە ساڵی 1909دا لەدایکبووە و کچی ساڵح بەدرخان بووە، باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەر ئەوەی شوو بە جەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوە چونکە میر کچ بووه. کە تورکە
عوسمانییەکان عوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لە تورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمەشق و لێی نیشتەجێ ببێ و ڕەوشەنی کچی لە قوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە و بووەتە مامۆستا، لە پەیمانگای کچان و لە ساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردووە و شازدە ساڵی لەگەڵدا بەتەبایی و خۆشی ژیاوە و لە1951دا جەلادەتی هاوسەری کۆچی کردووە و ئەم دەورە نیشتمانییەکەی ئەوی بینیوە. خاتوو ڕەوشەن گەلێک هەڵوێستی نەتەوەیی دیاری نواندووه، لەوانە لە ساڵی 1957 بووەتە نوێنەری میللەتی کورد لە کۆنگرەی دژی ئێمرپالیزم کە لە وڵاتی یۆنان بەسترا و هەرچەندە 6 کورسی بۆ نوێنەرانی کورد تەرخان کرابوون، کەچی لەبەر ڕێ لێگرتنیان تەنیا ئەم وەک نوێنەری هەموو کوردستان وەک ئافرەتێکی خەباتگێڕی کورد لە کۆبوونەوەکانی ئەو کۆنگرەیەدا بەشداریی کردووە و بەتوندی لە دژی ئیمپریالیزم و دابەشکردنی کوردستان دواوە و داوای مافەڕەواکانی نەتەوەی کوردی کردووە و هەرچەندە لەلایەن تورک و عەرەبە شۆڤێنییەکانەوە هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام ئەو هەر قسەی خۆی کردووە و داخوازییەکانی نەتەوەکەی خۆی هەر پێشکەش بە کۆنگرگرەکە کردووه.
خاتوو ڕەوشەن بەدرخان لە #01-06-1992# دا ماڵاوایی لێکردین و بەرەو دنیای نەمران چوو.
خاتوو ڕەوشەن بەدرخان جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبی و تورکی بەچاکی زانیوە و ئاگاداریشی لە زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و ئەڵمانیدا بووه. لە بواری دانان و وەڕگێڕنیشدا سێ پەرتووکی بە زمانی عەرەبی نووسیوە و بەچاپی گەیاندوون کە ئەمانەن:
1- صفات من الادب الکردی - بیروت 1954، 71 لاپەڕەیه
2- غرامی و الامی - وەرگێڕانە لە تورکییەوە لە ساڵی 1957 دا لە دیمەشق چاپکراوە و 85 لاپەڕەیه
3- مذکرات امراة- لە دیمەشق چاپکراوە و 140 لاپەڕەیە [1]