ناو: نیگار
ناوی باوک: حەسیب قەرەداغی
ساڵی لە دایکبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ساڵی 1966 لە دایکبووە، دەرچوی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدایە (1984-1988)، لە ساڵی 1991ەوە لە تاراوگە ژیان بەسەر دەبات، سالێ 2000 بڕوانامەی ماستەری زانستی شانۆ و ئەنترۆپۆلۆژیا لە زانکۆی ڤییەنا بەدەستهێناوە، لە 2006 بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە، بەخشینی خەڵاتی هونەریی نەمسا بۆ ساڵی 2022، بۆ پڕۆژەی لابۆری شانۆی لالش بەدەست هێناوە.
[1]
1988 دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە شاری بەغدا، بەشی نواندن.
1988-1991 مامۆستای شانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ.
لە کۆتایی 1991 وە لە شاری ڤییەنا پایتەختی نەمسا نیشتەجێیە.
سالی 2000 بڕوانامەی ماستەر و لە ساڵی 2006 بڕوانامەی دکتۆرا لە کۆلێژی زانستی شانۆ و کۆلێژی سۆسیۆ کولتور ئەنترۆپۆلۆژی لە زانکۆی ڤییەنا.
دامەزراندنی لابۆری شانۆی لالش لەتەک شەماڵ عومەری هاوژینی لە ساڵی 1998.
کردنەوە و بەڕێوەبردنی ماڵی شانۆیی تایبەت بە خۆیان لە ساڵی 2000وە لە شاری ڤییەنا بە پاڵپشتی دارایی بەشی شانۆی دەزگای کلتوری شاری ڤییەنا و وەزارەتی فیدراڵی هونەر و کلتوری وڵاتی نەمسا.
بەشدارییکردن لە چەندین فیستیڤاڵ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی و یابان و لە هەرێمی کوردستانیش، بە پێرفۆرمانس و بەڕێوەبردن ۆرکشۆپ و کاری لابۆری. وتنەوەی وانە لە بوارەکانی شانۆ لە چەندین زانکۆی جیهانیدا. لە ساڵی 2012 نیگار و شەماڵ لێکتۆری میوانن لە زانکۆی ئینسبروک لە نەمسا لە کۆلێژی Peace and conflict studies
ئالوگۆڕی میتۆدی و پراکتیکی لەتەک چەندین گرووپ و هونەرمەندانی جیهانی، لەوانە ئویجینۆ بەربا، و هەروەها مەڵبەندی گرۆتۆڤسکی و تۆماس ڕیچارد.
چەندین خەلاتی نێودەوڵەتی پێ بەخشراوە لەسەر ئاستی جیهانی.
خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەر لە فیستیڤاڵی شانۆی لاوان لە بەغدا ساڵی 1986 لەسەر ئاستی ئێراق.
خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری درەوشاوەی ئێراق 1988.
خەلاتی sound of mess لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لە سارایێڤۆ 2009
خەلاتی شانۆ وەکوو دیالۆگ لەنێوان کلتورەکاندا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لە مەکدۆنیا 2012
خەلاتی باشترین نمایش لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕیتوالی لە ئوردن 2012
خەلاتی ڕێزلێنانی ماڵی پەرتووک لە کوردستان .
خەلاتی ڕێزلێنان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان 2023
خەڵاتی هونەری وڵاتی نەمسا ساڵی 2022.
زیاد لە شەست نمایشتی شانۆیی و پێرفۆرمانس و
یەک کاری تەلەفیزیۆنی، زنجیرە درامای ژاڵە . هەروەها لەم ساڵانەی ڕابوردوودا چەندین کاری پێرفۆرمانسی ڤیدیۆیی بەئەنجام گەیاندوە. [2]