$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک شەوی ڕابردوو لە چەلێی سەربە #جولەمێرگ#ەوە بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکەوت و هێزەکانی لە خارەگۆلی باشوری کوردستان جێگرکرد، پاشان شەڕ لە نێوان گەریلاکانی #هەپەگە# و ئەو هێزانەدا ڕوویدا.[3]
$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی #حەشدی شەعبی# بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 5ی فیرقەی ئاڵتوونی عێراق بەرە و سەربازگەی کەیوان و مەکتەب خالید و فڕۆکەخانەی #کەرکووک# بەرێکەوتن لەنزیک پردی ناوچەی پیشەسازی لەلایەن هێزی کۆماندۆی پێشمەرگە ڕووبەروویان بونەوە به و هۆیەوە شەڕوپێکدادان ڕویدا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/142481/0070.JPG=KTML_Photo_Alt=16-10-2017=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/142481/0070.JPG=KTML_Photo_End=
- درەنگانی شەو، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، پێشمەرگە لە خۆئامادەباشییدایە بۆ بەرگریکردن و داواشیکرد هەرکەس چەکی هەیە لە کەرکووک بێتە دەرەوە بۆ بەرگریکردن.[1]
- بەشێک لەهێزەکانی حەفتا کە پێکدێن لە هێزەکانی، جەعفەر شێخ مستەفا و کۆسرەت ڕەسوڵ، لەنزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکووک لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شەڕدان.[1]
- سەرکردایەتی کردە سەربازییە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەند ناوچەیەکی سنوری کەرکووک لە دەستی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.[1]
- سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک به دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی ئاڵۆزیی و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی 36 پێشمەرگە برینداربوون.[2]
- پێشمەرگە بە بێ شەڕ تەلوەردی چۆڵکرد.[1]
- #ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم#ی کوردستان ڕاگەیێندراوێک لەبارەی ڕەوشی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ: هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لە باشووری کەرکووک و تازە#خورماتوو# لە چەندین بەرەوە بە هامەر و چەکی ئەمریکی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، ژمارەیەک هامەریش تێکشکێندراون.[1]
- هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگا حکومییەکان و بارەی پارتە کوردییەکانیان لە خورماتوو کۆنتڕۆڵکردووە و پێشمەرگەش لە دەوروبەری شارەکە جێگیربوون.[1]
- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پنتاگۆن، لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری کەرکووک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕاگرتنی توندوتیژییەکان دەکات.[1]
- لە سنووری #داقووق# لیواکانی 9 و 16 پێشمەرگە بارەگاکانیان چۆڵکرد و پاشەکشەیان کرد، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتیش لە شارۆچکەکە دەڵێت بەبێ هیچ شەڕێک ئەو دوو لیوایە بارەگاکانیان چۆڵکردوون و ئێستا تەنیا ئاسایش ماوە.[4]
- بەهۆی ڕەوشی نائاسایی کەرکووکەوە، خوێندنی قوبابخانەکان ڕاگیرا.[1]
- ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سومەرییە ڕایگەیاند، #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ نوسیم، منیش لای خۆمەوە ڕەوانەی عەبادی-م کرد کە تیایدا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستنی گرتنەبەری هەر بڕیارێک دەربارەی ئەنجامەکانی #ڕیفراندۆم#.[2]
- شەڕەکەی کەرکووک نرخی #نەوت#ی گەیاندە بەرزترین ئاست.[1]
- #وەستا ڕەسوڵ#، ڕایدەگەیەنێت، کە شەڕی ئێمە و عێراق شەڕێکی ئاگریی قورس و دەوڵەتی بوو، پێشمەرگە، شەڕی قارەمانانەی کرد و چەندین شەهید و بریندارمان هەیە، بەڵام بە کڵاشینکۆفەوە ناتوانێت دەبابە و ناقیلە تێکبشکێنێت.[3]
- بورهان ئەحمەد، فەرماندەی سریەی تایبەتی #حیزبی شیوعی# لە #گەرمیان# ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 20 کادر و پۆلیسی حیزبەکەیان لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە لە خورماتوو بەدیلگیراون.[5]
- هێزەکانی حەشدی شەعبی لەدوو ناوچەوە چوونە ناو سنوری شاری کەرکووکەوە و لە چەند شوێنێک ڕووبەڕووبوونەوە دەستیپێکردووە.[1]
- خەڵکێکی زۆر کەرکووکیان جێهێشت و بەرەو سلێمانی و هەولێر کەوتنەڕێ.[1]
- هەردوو پارتی و یەکێتی یەکتری بە تاوانبار و خائین تۆمەتباردەکەن و کەوتنی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری دەخەنە ئەستۆی یەکتری.[1]
- سوپای عێراق گەیشتە نزیک شارەدێی جەلەولا.[1]
- #وەزارەتی پێشمەرگە# هەواڵێک لەسەر دەرکردن و بێبەریکردنی هێزەکانی 70ی یەکێتی لە وەزارەتەکەیان ڕەتدەکاتەوە.[1]
- #وەزارەتی سامانە سروشتییەکان#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتووین، کە هەناردەکردنی نەوت نەوەستێت، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەناردەی نەوت ڕاناگرێت.[2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەرکی سەرشانمە بەپێی دەستوور کاربکەم بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانیان و پاراستنی وڵات، کە تووشی مەترسیی دابەشبوون بووەیەوە بەهۆی سووربوون لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.[4]
- بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ، داوای لەسەرجەم هێزەکانی پۆلیسی ناو شاری کەرکووک کردووە کە پارێزگاری لە بەرپرسە سیاسییەکان و بارەگای پارتە سیاسییە کوردییەکان بکەن.[2]
- #لاهور شێخ جەنگی# ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووەو کەرکووک لەمەترسیدایە، لە بارزانی دەخوازێت دەست لەکار بکێشێتەوەو دەشڵێت: بەداخەوە #31ی ئاب#ێکی تر بەسەر کەرکووک-دا هێنرا.[3]
- #مەحمود سەنگاوی#، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین و بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ پێش 10-06-2014 واتا پێش هێرشی #داعش#.[3]
- ڕاکان سەعید جبوری ڕایدەگەیەنێت ئەو خێزانانەی کەرکووکیان جێهێشتووە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بێئەوەی هیچ زیانێکیان پێبگات.[1]
- بە ئامادەبوونی هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی، ئاڵای عێراق لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک هەڵکرا و #ئاڵای کوردستان# داگیرا.[1]
- ترێنت فرانکس کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند پێویستە ئەمریکا بەشێوەیەکی جیاواز بیر لە کوردەکان بکاتەوە، لەبەرئەوەی کوردەکان هاوپەیمانێکی زۆر باشی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژی داعشدا و هەوڵی زۆریاندا بۆ لەناوبردنی داعش لەکاتێکدا هیچ کەسێک یارمەتی نەدان، بۆیە من بڕوام وایە پێویستە ئێمە بیانپارێزین و هەر شتێک لەتواناماندابێت بۆیان بکەین.[2]
- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئێمە ئاگاداری ڕووبەڕووبوونەوەکانین و پشتگیری هیچ لایەنێکیشیان ناکەین.[1]
- داعش گوندێک لە دوبز کۆنتڕۆڵدەکات.[1]
- ئێران و عێراق و هێزێکی زۆریان لە نزیک مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆکردۆتەوە، لەبەرامبەردا پارتی و حکومەتی هەرێمیش هێزێکی زۆری لەو سنورە بڵاوەپێکردوو.[2]
- نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لە عێراقییەکان دەکات و دەشڵێت سوپاس و ڕێزم بۆ ئەو لایەنە کوردییانە هەیە کە سەلماندیان دژی دابەشبوونی وڵاتن.[2]