$باکووری کوردستان$
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕایگەیاند، لەشەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانمان و سەربازانی تورکیادا لە ناوچەی قەرەگۆڵ و باژێڕگە و چەلێ 10 سەرباز کوژران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #عەلی ئەشرەف دەروێشیان#، چیرۆکنووس و لێکۆڵەری #کرماشان#ی لە یەکێکی لە نەخۆشخانەکانی شاری کەرەجی ئێران کۆچی دوایی کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- #وەحید باکوزی# بەرپرسی لقی 17ی پارتی و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە شەڕەکەی #زوممار# شەهید بوو.[3]
- #حەیدەر عەبادی# پێشنیارێکی حکومەتی هەرێم بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕەتکردەوە و سوربونی خۆی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ڕیفراندۆمەکە دوپاتکردەوە.[3]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانیلێکراو لەلایەن ئێران لە #زوممار#، بۆردوومانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن. ڕاشیگەیاندووە، دوو تانکی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندرواون.[1]
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە لە زوممار و ڕەبیعە حەشدی شەعبی نزیکەی 150 کوژراو و برینداریان هەیە.[3]
- شەر لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە #پردێ# ڕوویدا و هەندێک سەرچاوە باسی کوژرانی 9 چەکداری حەشدی شەعبی دەکەن.[3]
- نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە حکومەتی عێراق کردوە، بەدەنگ بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمەوە بچێت و پێشنیاری سڕکردنی ئەنجامی #ڕیفراندۆم# و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ پەسەندبکات.[2]
- کۆبوونەوەی #پەڕڵەمانی کوردستان# دواخرا.[3]
- فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، پێشنیارەکەی کوردستان بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و کردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا هەنگاوێکی ئەرێنییە.[3]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاری سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام بەس نیە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە.[3]
- هێزەکانی پێشمەرگە چوونە ناو شارۆچکەی #مەخمور#، شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا بە سەختیی بەردەوامە.[4]
- لە شاری یاری #هەڵەبجە# و بەئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگار، قایمقامی هەڵەبجە و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی سنورەکە، سێیەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.[4]
- وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه و هێزە پێنج هەزار کەسییەی لە دەشتی نەینەوا بۆ عەرەبەکان دروستکرا، ئێستاش پاڵپشتی لەهێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و ڕەتیشیکردەوە، ئه و هێزە چووبێتنە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە.[2]
- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق ڕایگەیاند: دوای بەدەستگەیشتنی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەباری سڕکردنی ڕیفراندۆم و ڕاگرتنی شەڕ و دەستکردن بە دیالۆگ، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی هەموو هاوکارییەک دەردەبڕێت هەردولا.[2]
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەرەنگارییەکانی ئەمڕۆدا، وێڕای تێکشکاندنی سێ تانک و پێنج هەمڤی و باجەڕێک، تانکێکی ئەبرامزی ئەمەریکیشی لە میحوەری زوممار – ڕەبیعە تەقاندەوە، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە بەکاریدەهێنن.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی کاتی شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە زوممار ڕاگیراو هێزەکانی دەستوەردانی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت بە ئاسانی بەرەو خاڵی سنوری فیشخابور لەپێشڕەویداین.[2]
- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت نیگرانن لە ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.[3]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، #ئەبو مەهدی موهەندیس#، سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی، تیرۆریستە.[3]