خولەپیزە یەکێکە لە کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکان لە باشووری کوردستان، دژی ستەم و نادادی کۆمەڵگە بووە، نزیکەی حەوت ساڵ دژی دەسەڵاتی حکومەتی ئێراق، لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای #سلێمانی#دا جەنگاوە، لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە پشتیووانی لێکراوە و خۆشەویست بووە، دەیان پارچە هۆنراوەی فۆلکلۆریی و گۆرانی بە باڵایدا هەڵدراوە، لەم فیلمە دیکۆمێنتارییە کوورتەدا بەشێکی خراوەتە ڕوو. [1]