#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی #قادر باجلوری#، تێکۆشەری دێرینی یەکێتی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە: قادر باجلوری خەباتکار و دڵسۆزی ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بووە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو قادر باجلوری.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە قادر باجلوری) خەباتکاری بە ئەزموون و دڵسۆزی ڕێبازی سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەرێکی بەئەمەکی یەکێتی-م پێگەیشت، بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال