ئەو پەیامەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڕاستەی #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێڕاقی کرد، بۆ واژووکردنی 1000 بڕیاری لە سێدارەدانە.
ڕۆژی چوارشەممە#04-01-2023#، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و لە بەیاننامەی کۆبوونەوەکەیاندا، داوایان لە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئێڕاق کرد، واژوو لەسەر سزای لە سێدارەدانی ئەو کەسانە بکات، کە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، بەشێک لەسەرکردەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا بە دەرفەتێک دەزانن، بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمار واژوو لەسەر ئەو بڕیارانە بکات، کە بۆ سزادانی چەند کەسایەتییەکی سوننە دەرچووە.
ژمارەی ئەو واژووانەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەرۆک کۆماری ئێڕاق دەیکەن، نزیکەی 1000 واژووە، کە بۆ سزادانی ئەو کەسانە دەرچووە و بڕیارە لە سێدارە بدرێن.
کە ئەمە پاشگەزبوونەوەی ئەو سەرکردانەی چوارچێوەی هەماهەنگییە لەو بەڵێنەی بە لایەنە سوننییەکانیانداوە لە بارەی پێداچوونەوە بە بڕیاری لە سێدارەدانەکان، کە بۆ چەند کەسایەتییەکی ئەو پێکهاتەیە دەرچووە و جۆرێکیشە لە درووستکردنی شەڕ لەنێوان کورد و سوننە، بەو پێیەی سەرۆک کۆماری ئێڕاق کوردە و دەبێت بە واژووی ئەو سزاکان جێبەجێبکرێت. [1]