گرنگترین بابەت کە پێویستە دایکان و باوکان لەناو خێزاندا بایەخی پێبدەن، ئەوەیە کە هاوڕێیەتی لەنێوان خۆیان و منداڵەکانیان درووستبکەن، لەگەڵ ئەوەی ئەمە کارێکی سەخت نییە، هاوکات سوودی زۆرە و منداڵەکەت لە زۆرینەی قۆناغەکانی ژیانی دەپارێزیت و یارمەتیدەریدەبیت.
=KTML_Bold=دایکان دەتوانن بە چەند هەنگاوێک ببن بە باشترین هاوڕێی کچەکانیان.=KTML_End=
1. متمانەی لا درووستبکە، بۆ ئەوەی کاتێک ڕوبەڕوی گرفتێک دەبێتەوە لاتی باس بکات، نهێنییەکانی لای کەسانی دیکە مەدرکێنە.
2. لێی تێبگە، دوربکەوەرەوە لەوەی بەردەوام لۆمەی بکەیت، کاتێک هەڵەیەکیش دەکات، ڕێگەی ڕاستی نیشان بدە و هەڵەکەی بۆ ڕاست بکەرەوە.
3. خۆشەویستی خۆتی نیشان بدە، هەر خۆشەویستییە پەیوەندییەکان بەبەهێزی دەهێڵێتەوە.
4. بە زیرەکانە مامەڵە بکە، ئەو ڕێگەیەی تۆ لە ژیانت گرتوتەتەبەر مەرج نییە کچەکەت بە هەمان ڕێگەدا بڕوات، تێبگە لەوەی دۆخەکان و شێوازی ژیانی جیاوازە.
5. گوێگرێکی باشبە بۆی، کچان هەمیشە حەز دەکەن کەسێک هەبێت گوێیان بۆ بگرێت، تۆ ئەو گوێگرە باشە بە.
6. دوربکەوەرەوە لەوەی زبر مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، چونکە ئەو ترسەی لا درووستدەکەیت کە نهێنییەکانی خۆیت بۆ باس بکات، وە متمانەی بە خۆی نامێنێت. [1]